Accessibility links

کاوە بەهرامی : بە سێ فرۆکەی بێفرۆکەوان و تۆپخانە هێرشکراوەتە سەر ناوچە سنوریەکان


بەرپرسی دەزگای فەرماندەی هێزی پێشمەرگەی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران ئاشکرای کرد بە سێ فرۆکەی بێفرۆکەوان و تۆپخانە هێرشی ناوچە سنوریەکانی هەرێمی کوردستان کراوە و زیانێکی زۆری دارایی بە خەڵکی ئەو ناوچانە گەیشتووە بەڵام هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.

کاوە بەهرامی
کاوە بەهرامی


کاوە بەهرامی بەرپرسی دەزگای فەرماندەی هێزی پێشمەرگەی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بە دەنگی ئەمەریکای وت" بۆ ماوەی چەندین کاتژمێر فڕۆکەکانی ئێران ئەو شوێنانەیان بۆردومانکردووە کە دەکەونە نێوان حاجی ئۆمەران و پیرالنشار و شنو و کێلەشین، ئێمە لە نێو هیچ گوندێکدا بنکە و بارەگامان نییە، پێشمەرگە بنکە و بارەگای دیاریکراوی نییە و هیچ گوندێک تۆپباران نەکراوە تەنها ئەو ناوچانە بۆردومانکراون کە شاخن و پێیان وابووە کە پێشمەرگە لەو ناوچانەدا هەن بۆیە بە نیازی زیان گەیاندن بە پێشمەرگە ئەو ناوچانەیان بۆردومانکردووە و ئەو ناوچانەش خەڵکی تێدا نییە و چۆڵن.

سەبارەت بە بۆردومانی ناوچەکانی قەزای چۆمان و زیانەکانی، سوارە ئەکرەم قایمقامی قەزای چۆمان بە دەنگی ئەمەریکای وت " ئەمڕۆ فرۆکەی بێفرۆکەوان سێ شوێنیان لە ناوچەی چۆمان بە ئامانج گرتووە و بۆردومانکردووە، خۆشبەختانە هیچ زیانیکی مادی و گیانی نەبووە بەڵام دلەڕاوکێی لەناو خەڵک دروستکرد و ئێستاش بارەکە هێمنە و هیچ گرفتێک نییە، دوو شوێنیان لە ناحیەی سمێلان بۆردومانکردووە ئەوانیش نزیک گوندی بێولەو گوندی دێگە و ناوچەیەکیش نزیک سەنتەری قەزای چۆمانە بەناوی پاشقەڵاتان".

سەبارەت بەکاتی بۆردومانی ناوچە سنوریەکانی هەرێمی کوردستان و زیانەکانی ئەو بۆردومانەی ڕۆژی پێنجشەممە، بەهرامی گووتی" لە سەعات شەشی بەیانیەوە تا حەوت و دواتر لە سەعات نۆ تا دە بەردەوام بە سێ فرۆکەی بێفرۆکەوان هێرشکراوە ، و زیانە مادیشی بە لەوەڕگە و باغی خەڵک گەیاندووە و بەڵام زیانی گیانی نەبووە".

لە لایەکی ترەوە ماوەکانی ڕابردوو ئاژانسی هەواڵی ئیرنا بڵاویکردووەتەوە کە عەلی شەمخانی بەرپرسی باڵای شورای ئاسایشی نەتەوەیی لە دیدارێکدا لەگەڵ فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق داوای لە حکومەتی عێراق کردووە کە کاری جدیتر بکات بۆ دەرکردنی گرووپ و کۆمەڵە نەیارەکانی ئێران لە کوردستانی عێراق بۆ ئەوەی ئێران ناچارنەبێت بۆ دەسپێشخەریکردن لە پێشگرتن لە کاری ئەو گرووپە چەکدارانە لە کوردستانی عێراق.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:26 0:00


XS
SM
MD
LG