Accessibility links

یاسین تەها: روحانی لە عێراق وەک خاوەن ماڵ بوو


چەند رۆژێک تێپەڕی بەسەر سەردانە 3 رۆژییەکەی سەرۆکی ئێران روحانی بۆ عێڕاق، هێشتا لێکدانەوەو کەف و کوڵی ئەو سەردانە هێواش نەبۆتەوە، بە تایبەتی روحانی یەکەم سەردانی بۆ ناوجەرگەی عێراق بوو زیارەتی ئیمام کازم، بێ ئەوەی بچێتە لای بەرپرسانی ئەو ولاتە وەکو عورفی دیـپـلۆماسی.

شارەزای بواری عێراق یاسین تەها لەو بارەیەوە دەڵێت "روحانی وەکو خانەخوێ رەفتاری کرد، ئەو خۆبادانە سیاسییە ئاماژەیەکە بۆ ئەوەی کە چەند لە عێڕاق دەسەڵاتیان هەیە، ئاماژەیەکی سیاسییشە بۆ ئەمریکا کە لە ماوەی رابردوودا سەرۆکی ئەمریکا ترامپ بە نهێنی هاتە عێراق و روحانیش بەرۆژی روناک دەچێتە ناوەندی بەغداو سەردانی ئیمام کازم دەکات."

لەم وتوێژەدا یاسین جەخت دەکاتەوە عێراق بۆ ئێران وەکو سی هەناسەدان وایە، لە عێراقەوە دەتوانێت فشارەکانی گەمارۆی ئابووری لەسەر شانی ولاتەکەی کەمتر بکاتەوە، دەشڵێت "ئێران هیچ دەروازەیەکی تری نییە، عێڕاق دەرچەی سەرف کردنی کاڵا کوالێتییە نزمەکانێتی لە عێراق، تەنانەت ماستو کولێرەش لەوێوە دێتە ناو عێراقەوە تا دەگاتە ئوتومبیل ە بەدەست هێنانی دراوی قورس."

پەیوەندی نێوان ئەمریکاو عێراق پەیوەندیەکی توندوتۆڵە بە تایبەتی ئەمریکا هێشتا لە عێراق دەسەڵاتێکی بەهێزی هەیە، بەهەموو شیوەیەکیش دەخوازێت پێگەی ئێران لە عێراق لاواز بکات، هەرچەندە کۆشکی سپی لەسەر سەردانەکەی رۆحانی بۆ عێراق خۆشحاڵ نەبوو، بەڵام لە ڕێگەی پاڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق بۆچونێکی دی هەبوو. لەو بارەیەوە یاسین دەڵێت "ئەو وتەیەی باڵوێزی ئەمریکا ئاماژەیەکی سیاسیی قوڵە کە دەڵێت پێمان باشە کە ئێران لە دەرگاوە بێتە ناو عێراق، نەوەکو لە ڕێگای کاری نهێنییەوە وەک ئاماژە پێدانێک بەکارە نهێنییەکانی ئێران لە عێراق لە رێگەی قاسم سولەیمانەوە."

please wait

No media source currently available

0:00 0:10:36 0:00

XS
SM
MD
LG