Accessibility links

هه‌له‌و واشنتن: شەڕی دژی داعش و ڕزگارکردنی فەلـلوجە


نزیکەی دوو هەفتەیە هەڵمەتی ڕزگارکردنی شاری فەلـلوجەی ڕۆژئاوای عێراق ده‌ستیپـکردووه، ئه‌وه‌ی یه‌که‌م شاری وڵاتەکە بوو بکەوێتە دەسـتی داعشەوە له‌ سه‌ره‌تای سـاڵی 2014.

حەیدەر عەبادی 22 ی مانگی پـێنج لە بەیانـنامەکدا لەسەر تەلەفیزیۆن ده‌ستپـێکردنی هه‌ڵمه‌ته‌که‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی ساتی ئازادکردنی فەلـلوجە نزیکبووەتەوە و داعش جگە لە هەڵاتن هیچی تری بۆ نەماوەتەوە.

هه‌رچه‌نده‌ باس له‌ دواخستنی پـێشڕه‌وی هێزه‌کانی حکومه‌ت بۆ ناو فه‌لـلوجه‌‌ ده‌کرێت، به‌هۆی بوونی ده‌یان هه‌زار که‌سی سیڤیل له‌ شاره‌که‌ یان به‌رگری توندی داعش، به‌ڵام هیچ گومانی له‌سه‌ر نیـیه‌ که‌ له‌ ئێستادا هێزکانی عێراق له‌ حاڵه‌تی هێرشبردندان و ئیدی ئه‌مڕۆ بێت یان سبه‌ی شاره‌که‌ ڕزگارده‌که‌ن.

پـرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه‌ پاش فه‌لـلوجه‌ ئامانجی حکومه‌تی عێراق شاری موسڵ ده‌بێت یان ناوچه‌کانی دیکه‌ی وه‌کو حه‌ویجه‌ و ڕه‌شاد و شرقات و ته‌له‌عفه‌ر ده‌بن؟

ئه‌مه‌ بابه‌تی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتنی ئه‌م هه‌ینیـیه‌ بوو که‌ حه‌یده‌ر که‌ریم له‌ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا به‌ڕێوه‌ی برد و میوانه‌کان ئه‌م به‌ڕێزانه‌ بوون:
عەمید بەمۆ عومەر، شارەزای ئاسایش و لەشکری لە سلێمانی.
عەمید عەبدولڕەحمان عوسمان، جێگری لیوای چواری وەزارەتی پـێشمەرگە لە شەنگال.

please wait

No media source currently available

0:00 0:25:37 0:00

XS
SM
MD
LG