داعش دوای شکسته سه‌ربازییه‌کانی له عێراق و سوریا ئێستا ئه‌و ڕێکخراوه ئیسلامییه سه‌له‌فییه جیهادییه به چ قۆناغێکدا تێده‌په‌ڕێت؟
چاودێر‌و شاره‌زای بواری ئیسلامی سیاسی له هه‌رێمی کوردستانی عێراق نیاز سه‌عید پێی وایه ئه‌گه‌ر له ناوچه‌ی عه‌ره‌بی سونه که به‌رده‌وام شوێنی چه‌ندین گروپی ئاینزای سونه‌کان بووه و بوون به به‌رهه‌ڵستکاری ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی عێراقی که ئاینزای شیعه زۆربه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌کانیان به‌ده‌سته‌وه‌یه، ده‌شڵێت "ئه‌گه‌ر ئه‌و بۆشاییه پڕ نه‌کریته‌وه و سونه‌کان هه‌ست به‌و باڵانسه نه‌که‌ن، داعش‌یش نه‌مینێ گروپی توندڕه‌وی تر دروست ده‌بن."
له به‌شیکی دیکه‌ی وتوێژه‌که باس له‌و ده‌وڵه‌تانه ده‌کات که بێ گوێدان به مه‌ترسی گه‌وره‌بوونی داعش پشتیوانیان کردووه، "ململانێی ناوچه‌که به تایبه‌تی له نێوان شیعه‌و سونه‌کان به قازانجی ته‌شه‌نه و گه‌وره‌بوونی داعشه‌و نه‌مانی ململانێکان هۆکاره بۆ لاوازبوونی ئه‌و رێکخراوه."
له درێژه‌ی وتوێژه‌که نیاز سه‌عید سه‌ره‌ڕای په‌لکێشانی ئه‌و رێکخراوه بۆ زۆربه‌ی ولاتانی دنیا له رێگه‌ی چه‌کداره بیانییه‌کانه‌وه، باس له‌و ناکۆکیانه‌ش ده‌کات له نێوان رێکخراوی قاعیده‌و ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌ت که هه‌ردوو رێکخراوه‌که له ژێر سایه‌ی یه‌ک نه‌هجی جیهادیدان، سه‌له‌فی جیهادی، به‌ڵام ئێستا له دژایه‌تی یه‌کتردا خۆ ده‌بیننه‌وه.
ده‌قی وتوێژه‌که له‌م فایلە دەنگیـیەیە.