کاربەدەستانی لەشکری ئەمەریکا و هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی هەواڵی کوژرانی بەرپـرسی داعشی باشوری عێراق و بەرپـرسی تەقینەوە خۆکوژیـیەکانی ئەم دوایـیەی داعش لە بەغدالە هێرشێکی ئاسمانیدا کوژراون.
کاربەدەستە لەشکریـیەکان ئەمڕۆ چوارشەممە ئەو هەواڵەیان بۆ دەنگی ئەمەریکا پشتڕاستکردەوە کە دوێنێ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیری عێراق و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان لە ڕێگەی تویتەرەکەیەوە بە هەرسێ زمانی عەرەبی و کوردی و ئینگلیزی بڵاویکردەوە.
هاوکات لیوا یەحیا ڕەسوڵ ،گوتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانلە ڕێگەی فەیسبوکەکەیەوە ڕایگەیاند جەبار عەلی فەیاز ناسراو بە ئەبو حەسەن ئەلغرێباوی بەرپــرسی سەربازی کەرتی باشوری عێراقی داعش و غانم سەباح جواد، ئەوەی بەرپـرس بووە لە ناردنی دوو تێرۆستە خۆکوژەکەی خۆیان لە مەیدانی تەیەرانی بەغدا تەقاندەوە، بە هێرشی ئاسمانی هاوپەیمانان لە ناوچەی ئەبو غرێبی ڕۆژئاوای بەغدا کوژران لەگەڵ ژمارەیەک داعشی دیکە.
کۆلۆنێل واین مارۆتۆ، گوتەبێژی هاوپەیمانانی بە ڕێبەرایەتی ئەمەریکا لە ئیمەیڵێکیدا نووسیویەتی داعش لە ناوچەکە شکستی پــێهێنراوە، بەڵام هێشتا جێی هەڕەشەیە، بۆیە دەبێت فشارەکان بۆ سەر ئەم گروپە تێرۆرستیـیە بەردەوامبن.