ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک ڕۆژی سێشەممە بە زۆرینەی دەنگ بڕیاری دا کەرکوک لە ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردسـتانی عێراق بەشداری بکات.
عەدنان کەرکوکی ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق لە کەرکوک لە وتووێژێـکدا لەگەڵ حەیدەر کەریم لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت ئەم بڕیارەی ئەنجومەن لە ئەنجامی ئەو ئەزمونە شکستخواردووە یەک لە دوای یەکیانەی ڕابردوو بووە. دەشڵێت کورد زۆر هەوڵی دا بۆ ئەوەی لەگەڵ عێراقدا بژی، بەڵام ڕۆژ بە ڕۆژ تاقیکردنەوەکانی شکستی هێناوە و حکومەتی عێراق 55 ماددەی دەستوری پـێشێلکردووە کە مافی هەرێمی کوردستانیان تێدایە، لەوانە ماددەی 140.