له ئێستادا زۆرێک له‌و سه‌رۆک ولاتانه‌ی که به‌شدارن له هاوپه‌یمانی شه‌ری داعش لایان وایه هێزی پێشمه‌رگه کاریگه‌رترین هێزی زه‌مینی روبه‌روو بونه‌وه‌ی چه‌کداره‌کانی داعشه. ئایا تا وه‌کو چه‌ند کورد توانیویه‌تی سودی سیاسی له‌و مه‌سه‌له‌یه ببینێت؟
له چاوپیكه‌وتنیکدا له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی سه‌باح یاسین له هه‌رێمی کوردستان ده‌ڵێت: "نه‌بوونی یه‌ک گوتاری و راستگۆیی له نێو سیاسیه کورده‌کاندا، وایکردوه نه‌توانن وه‌به‌رهێنان له‌و گرنگی پێدانه‌ی هێزه کوردیه‌کان بکرێت له‌و شوێنانه‌ی روبه‌رووی داعش وه‌ستاونه‌ته‌وه".
ئه‌و شیکه‌ره‌وه‌یه ئه‌وه‌ش ده‌خاته روو که ناوبردنی پێشمه‌رگه به فه‌رمی و ناونه‌هێنانی شه‌روان و گه‌ریلا له لایه‌ن سه‌رکرده‌کانی دنیاوه "په‌یامێکی مه‌ترسیداره و دابه‌ش کردنی ماڵی کورده".
سه‌باره‌ت به‌و دوورکه‌وتنه‌وه سیاسییه‌ی نێوان لایه‌نه کوردیه‌کان سه‌باح ده‌ڵێت "کورد له ئه‌قڵییه‌تی کۆنی خه‌لافه‌تی رزگاری نه‌بووه، هه‌رکه‌سێکیان هاته ده‌سه‌لاته‌وه خۆی به خه‌لیفه‌ی هه‌موو ده‌زانێت".