هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بابەتێکی گەرمی شەقامی عێراق و کوردستانیشە. بانگەشەکان لە کاتێکدایە کە ئاستی ناڕەزایەتی خەڵک لە عێراق و هەرێم لە ئەوجی بەهێزیدایە بەهۆی ئەو فەسادە ئیداری و مالییەی لە ناوچەکە کەوتووەتەوە.
لەم بەرنامە راستەوخۆیەی هەلەو واشنتن،میوانداری هەردوو رۆژنامەنوسی دیاری هەرێمی کوردستانی کردووە، بەڕێزان یاسین تەهاو سەرتیپ جەوهەر . هەریەکەیان چاو تیژن لەسەر بڕیارە سیاسی و روداوەکانی نێو عێڕاق و هەرێمی کوردستان.
ئەڵبەتە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێڕاق کە لە 12 ی ئایاردا بەڕێوەدەچێت هەڵبژاردنێکی تا رادەیەک هەستیارو چارەنوس سازی پڕ لە کێشمە کێشمە. ئایا کورد دەتوانی چی لەو کورسیانە بکات کە بەدەستی دێنێت؟ ئایا دەتوانێ بەو کورسیانە شەڕی دەستوری و بەدەست هێنانی ماف بکات؟ ئەو دابەش بوونە سیاسییەی لە نێو پارتەکوردەکانی هەرێم دروست بووە بەچی دەگات؟ ئایا لە نێو ئەو هەموو شەڕەی بانگەشەکان لە دووایدا دەتوانن هاوپەیمانییەکی کوردستانی پیك بێنن؟ لە عێڕاقیش نێو ماڵی شیعە تا رادەیەکی زۆر دابەش بوون، چ کاریگەرییەکی دەبێت بۆ سەنگی شیعەکان.