هەڵبژاردنەکانی عێراق لەدەرەو ناوەوەی وڵات دەستیپێکر؛ لەناوەوە هەڵبژاردنی تایبەتی هێزەکانی ئاسایش و لەشکری و پەرلەمان و دەزگا تایبەتەکان، لەدەرەش هەڵبژاردنی ئاسایی بۆ رەوەندی عێراقی و کوردانی ئەوروپا و ئەمریکا و وڵاتانی خۆرئاوا.
جیاوازییەکانی ئەم هەڵبژاردنە هەر لەڕووی تەکنیک و بەشداری قەوارەو لایەنە جیاواز و نوێکانەوە تا دەگاتە بەشداری ئەو حیزبانەی هێزی لەشکریان هەیە وەک حەشدی شەعبی و حیزبە چەکدارەکان.
بەڵام ئایا ئەم هەڵبژاردنە چەند هەڵبژاردنێکی پاکژو بێ هەڵەو کەموکورتی گەورە دەبێت؟ بەشداری خەڵک لەچ ئاستێکدا دەبێت؟ ئایا نوێنەرانی جیهان و رێکخراوە نێودەوڵەتی و ناوخۆییەکان بەشداری چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکان دەکەن؟
ئاسۆ جەبار بۆ پتر رونکردنەوە و زانیاری زیاتر لەبارەی پرۆسەی هەڵبژاردن لەهەرێم و شاری سلێمانی وتووێژی لەگەڵ بەڕێوبەری رێکخراوی پەیمانگەی کوردی بۆ هەڵژاردن ئارام جەمال دا سازکردووە...
ئارام جەمال دەڵێت "عێراق و هەرێمی کوردستان پێویستیان بەوە هەبوو جارێکی دیکە دەسەڵات بگەڕێتەوە بۆ هاوڵاتیان."
هاوکات دەڵێت "ئەو هێزانەی توانیویانە داعش تێکبشکێنن دەیانەوێت شەرعیەتی ئەوە لەخەڵکەوە وەربگرنەوە کە ببن بە هێزێکی سیاسی".
سەبارەت بە هەڵبژاردنی تایبەتیش دەڵێت "سەرباری ئەوەی ئەمانە لەشکرو هێزی نیزامین هەرچی نیزام بێت لەو هەڵبژاردنەدا نەبوو".
دەشڵێت "هیچ جۆرە رێگرییەک نیە چ بۆ رێکخراوە ناوخۆییەکان و نێودەوڵەتیەکان کە بێن چاودێری هەڵبژاردن بکەن."
لەکۆتاییدا دەڵێت "دواجار هاوڵاتیان دەتوانن نەخشەی سیاسی عێراق و هەرێم بگۆڕن."