Accessibility links

خسرۆ گۆران: پارتی باشترین کادیری خۆی لە بەغدا جێگیردەکات


بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ دەنگی ئەمەریکا دەڵێت پارتی ئەم جارە باشترین و لێهاتوترین کادیر و سیاسەتمەداری خۆی لە بەغدا جێگیر دەکات هەروەها دەشڵێت هەموو لایەنێک دەبێت بزانێت قەبارە و حەجمی چەندە لە پەرلەمانی عێراقدا و پارتی ئحتیرامی ڕای هەموو لایەنەکان دەگرێت بەڵام تا کۆتایی چاوەڕوانی هاتن یاخود نەهاتنی هیچ لایەنێک ناکات

دوای کۆتاییهاتنی هەڵبژاردنەکان عێراق کە بۆ خولی چوارەمی پەرلەمانی ئەو وڵاتە بەڕێوەچوو و ئەنجامی هەلبژاردنەکانیش بڵاوکرانەوە ، لە ئێستادا لایەنە سیاسیەکان بەردەوامن لە دانۆستان و گفتۆگۆ و دانیشتن بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراقی ، خسرۆ گۆران بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە دیدارێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا باسی شێواز و چوونیەتی بەشداریکردنی لایەنە سیاسیە کوردیەکان دەکات لە پەرلەمانی عێراقدا .

لە سەرۆبەندی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراقیدان ، ئیوە وەکو پارتی دیموکراتی کوردستان چ داواکاریەکتان هەیە و ئایا دەتانەوێ بە چ شێوازێک بەشداری لە حکومەتی نوێی عێراقدا بکەن ؟

خسرۆ گۆران بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت ئێمە وەکو پارتی دیموکراتی کوردستان دەمانەوێ دەرگایەکی نوێ بکەینەوە لەگەڵ بەغدا و بەگفتۆوگۆ هەموو ئەو کێشانە یەکلایی بکەینەوە ، حزوری کوردی لە بەغدا بۆئەوە نیە کە چەند پۆستێک یان چەند پلەیەک وەربگرین و تەواو، حزوری کوردستان لە بەغدا حزوری شەراکەتە و هاوبەشیە و تەوافوقی سیاسیە و تەوازنی حوکومرانیە لە هەموو بوارێکدا بۆیە ئێمە دەچین بۆ بەغدا بۆ ئەوەی بە هەموو لایەنەکان بڵێین کە پارتی دیموکراتی کوردستان ئامادەیە بۆ گفتووگۆ کردن لە سەر هەموو ئەو گرێ کوێرانەی کە لە نێوان هەولێر و بەغدا هەبوونە

ئایا لایەنە سیاسیە کوردیەکان بە یەک دەنگی دەچنە بەغدا یاخود هەر لایەنێک بە تەنها بەشداری لە پرۆسەی سیاسی عێراقدا دەکات ؟

خسرۆ گۆران دەڵێت ئێمە خەتی سورمان لەسەر هیچ لایەنێک نیە و لەگەڵ هەموو لایەنەکان ئامادەین دانۆستان بکەین و دابنیشین لەگەڵیان و باسی چوونیەتی تەشکیلکردنی حکومەتی نوێی عێراق بکەین

هەندێک رەخنە و گلەیی لە پارتە دەسهەڵاتدارەکان دەگیرا سەبارەت بە دانانی هەندێک کاربەدەستی کوردی لە بەغدا لە ماوەکانی رابردوودا، ئایا گەر ئەمجارە پارتی دیموکراتی کوردستان بەشداری پرۆسەی سیاسی عێراقی کرد هەمان ئەو کەسانەی کە پێشتر لە بەغدا دانرابوون و پلە وپۆستیان هەبووە دیسان ئەوان دەچنەوە بەغدا یاخود کەسانی تر ئامادەکراون بۆ بەغدا ؟

بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت ، ئەکید ئەمجارە پارتی باشترین کادیری خوی و لێهاتوترین سیاسەتمەدارەکانی خوی لە بەغدا جێگیر دەکات چونکە ئەو قوناغەی ئێستاکە و قوناغی دوای داگیرکردنی کەرکوک قوناغێکی هەستیارتر و قوناغێکی زور زور گرنگە بە نیسبەت ئێمەوە .

پارتی دیموکراتی کوردستان هیچ کۆبوونەوە و دانیشتنی کردووە لەگەڵ لایەنە سیاسیەکانی تری کوردی سەبارەت بە شێواز و چونیەتی بەشداریکردنیان لە حکومەتی نوێی عێراقی ؟

جارێ هیچ نەکراوە بەڵام حەتمەن لەگەڵ هەموو لایەنە کوردستانیەکان ئیمە ئامادەین دابنیشین و دادەنیشین و لە پلانیشماندا هەیە لەگەڵیان دابنیشین چونکە هەر چوونێک بێت لەبەغدا ئێمە هەوڵ دەدەین یەکرێزی کورد بپارێزین و هەموو لایەنە سیاسیەکانی کوردستانی بە یەک دەنگ و یەک هەڵوێست لەگەڵ بەغدا دانۆستان بکەن چونکە ئەو داخوازیانەی کە ئێمە لە بەغدا دەیکەن داخوازی کوردستانە داخوازی یەک لایەنی سیاسی نیە بۆ هەموومان مەسائیلی ستراتیژی و چارەنوسسازە .

لایەنی وا هەیە لە کوردستاندا هەر لە ئێستاوە ڕایگەیاندووە کە ئەوان ناچنە ناو بەرەیەک کە پارتی و یەکێتی تێدا بێت ، ئایا ئیوە وەکو پارتی چوون دەتوانن یەک دەنگی لایەنە کوردستانیەکان بەدەست بێنن ؟

ئەو لایەنانە کەیفی خویانە چوون بیر دەکەنەوە و هەموو لایەنێک دەبێت بزانێت قەبارەی چەندە و حەجمی چەندە لە پەرلەمانی عێراقدا بویە پارتی ئحتیرامی ڕای هەموو لایەنەکان دەگرێت بەڵام تا کۆتایی چاوەڕوانی هاتن یان نەهاتنی هیچ لایەنێک ناکات.

please wait

No media source currently available

0:00 0:01:55 0:00
Direct link

XS
SM
MD
LG