ناكوكى له نێوان حكومه‌تى هه‌رێم و حكومه‌تى عێراق له سه‌ر ئه‌و گوند و ده‌ڤه‌رانه هه‌يه كه له لايه‌ن پێشمه‌رگه‌وه كۆنتڕۆڵ ده‌كرێنه‌وه ، حكومه‌تى هه‌رێم ده‌ڵێت به‌شێكن له هه‌رێمى كوردستان و ده‌ست به‌رداريان نابين و حكومه‌تى عێراقيش ده‌ڵێت ئه‌و ناوچانه به‌شێكن له عێراق، له‌مباره‌يه‌وه له سنۆرى ميحوه‌رى خازر يازده گوند ئازادكراون و به‌رپرسى هه‌مان ميحوه‌ر عارف ته‌يفور بۆ ده‌نگى ئه‌مه‌ريكا ده‌ڵێت هه‌موو ئه‌م گوندانه و چه‌ندين گونديش تريش كه هێشتا ماون ئازاد نه‌كراون به‌شێكن له هه‌رێمى كوردستان و ده‌كه‌ونه ژێر ماده‌ى سه‌د و چل .
دانيشتووانى سنۆرى پارێزگاى نه‌يناوا پێش ته‌عريب كردنيان له لايه‌ن حكومه‌تى به‌عسه‌وه له كورد و توركمان و شه‌به‌ك و كاكه‌يى و ئاشورى و كلدان پێكهاتبوون به‌ڵام كاتێك ته‌عريب ده‌ستى پێكرد عه‌ره‌به‌كان له شوێنيان نيشته‌جێكران رێكخراوى مافى مرۆڤ راپۆرتێكى بڵاوكردووته‌وه و تێيدا ده‌ڵێت قوربانيانى ته‌عريبى سه‌دام حوسێن مافى خويانه دووباره كۆمه‌ڵگاكه‌يان بنيات بنێنه‌وه و بگه‌رێنه‌وه بۆ سه‌ر ناوچه‌كانيان ، له‌مباره‌يه‌وه به‌رپرسى ميحوه‌رى خازرى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه رايگه‌ياند كاتێك ئێمه ئه‌و گوندانه‌مان گرتوته‌وه هيچ كه‌سى تێدا نه‌ماوه هه‌مويان رايانكردووه چونكه زانيويانه كه كاتى خوى ته‌عريب كراوه تا ئه‌وان له‌و گوند و ده‌ڤه‌رانه نيشته‌جێكراون .
عارف ته‌يفور هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى ووت : ناوه‌ستين تا هه‌موو ناوچه‌كانى سنۆرى ماده‌ى 140 ئازاد ده‌كرێنه‌وه و جگه له هاوپه‌يمانانيش هيچ لايه‌نێكى تر هاوكارى نه‌كردووين ته‌نها فرۆكه جه‌نگيه‌كانى ئه‌مه‌ريكا نه‌بن ئه‌وان هاوكاريان كردووين له بۆردومانكردنى داعش .
شايه‌نى باسه به‌گرتنه‌وه‌ى ژماره‌يه‌كى زور له گونده‌كانى ژێر ده‌ستى داعش له سنۆرى ميحوه‌ره‌كانى خازر و گوێر ، پێشمه‌رگه په‌يتا په‌يتا له شارى موسڵ نزيك ده‌بێته‌وه.