لەم وتویژە لەگەڵ شیکەرەوەی سیاسی هاشم هاشمی وەک کەسێکی نزیک لە سەرکردە شیعەکان، باس لەو رێکەوتنە دەکات کە لە لایەن بەڕیزان پاڤیل تالەبانی و قاسم سولەیمانی و هادی عامریدا کراوە، دەڵێت "لە ماوچەی رەشادی لای کەرکوک بووە، ئەوەی کە لە ژووری دانیشتن وتراوە نادیارە، بەلام رێکەوتنەکە بەو شیوەیە روویداوە، کە هێزەکانی سەر بە پاڤیڵ شوینەکان چۆڵ بکەن و رادەستی هێزە عیراقییەکانی بکەن، ئەوانیش وایان کرد وەک لە رێکەوتنەکەدا کراوە."
لە کەرکوک پشێوییەکی زۆر رویدا ، لە دووای روداوەکە سەرکردە کوردەکان کەوتونەتە یەکتری تۆمەتبار کردن، هاشم اشمی باس لەو هێزەش دەکات کەسەر بە کۆسرەت رەسول بووەو وتی "ئەمریکییەکان گڵۆپی سەوزیان بۆ کۆسرەت داگیرساند کە هێزەکەی هیچ بەرگرییەک نەکەن و پاشەکشێ بکەن."
لە بەشیکی گفتوگۆکە ئەو شیکەرەوەیە باس لەوە دەکات کە حکومەتی عێراقی نەخشە ڕیگای خۆی دەبێت، رەنگە گرنگی زیاتر بە پارێزگای سلێمانی بدات.