Accessibility links

جموجۆڵى داعش له ‌ده‌وروبه‌رى خانه‌قین


شه‌وى چوارشەممە چه‌كدارانى داعش له ‌ناوچه‌كانى ده‌وروبه‌رى قه‌زاى خانه‌قینى پارێزگاى دیاله‌ جموجۆڵیان هه‌بووه‌ و هێرشیانكردۆته‌ سه‌ر باره‌گایه‌كى هێزه‌ عێراقیه‌كان له‌ده‌روازه‌ى قه‌زاكه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له‌قه‌زاى خانه‌قین، به‌ده‌نگى ئه‌مه‌ریكاى راگه‌یاند"ژماره‌یه‌ك چه‌كدار هێرشیانكردۆته‌ سه‌ر باره‌گایه‌كى هێزه‌ عێراقیه‌كان له‌ده‌روازه‌ى خانه‌قین و شه‌ڕ روویداوه‌."

وتیشى"دواتر هێزى عێراقى زیاتر رۆیشتون به‌ هاناى باره‌گاكه‌وه‌ و چه‌كداره‌كان كشاونه‌ته‌وه‌، به‌ڵام له‌رێگه‌ كه‌سێكیان كوشتووه‌."

جموجۆڵى شه‌وى چوارشەممە چه‌كداره‌كان، له‌ كاتێكدا بووه‌ كه‌ هێزه‌ عێراقیه‌كان رێوشوێنى ئه‌منیان بۆ پاراستنى ناو قه‌زاى خانه‌قین كه‌ ئه‌مڕۆ مه‌راسیمى شیعه‌كانى تێدا به‌ڕێوه‌چوو، گرتبووه‌ به‌ر.

هێزه‌ عێراقیه‌كان بۆ رێگرتن له‌ ڕوودانى پشێوى و دزه‌كردنى چه‌كدارى توندره‌و بۆنێو مه‌راسیمى شیعه‌كان، هاتوچۆكردنیان له‌نێو قه‌زاكه‌ و ده‌وروبه‌رى قه‌ده‌غه‌كرد.

عه‌قید دیار شه‌وكه‌ت به‌رێوه‌به‌رى پۆلیسى خانه‌قین، به‌ ده‌نگى ئه‌مه‌ریكاى راگه‌یاند"دۆخى ئه‌منى ناو خانه‌قین باشه‌و له‌ژێر كۆنترۆڵدایه‌، به‌ڵام گونده‌كانى ده‌وروبه‌ر خراپه‌."

جم و جۆڵى چه‌كدارانى داعش له‌ده‌وروبه‌رى خانه‌قین، به‌شێوه‌یه‌ك كاریگه‌رى له‌سه‌ر دانیشتوانى قه‌زاكه‌ هه‌بووه‌، ئه‌مرۆ له‌كاتى به‌رێوه‌چوونى بۆنه‌ى ئاینى شیعه‌كاندا بازاره‌كان داخرابوون و خه‌ڵكێكى كه‌میش به‌شدارى مه‌راسیمه‌كان بوون.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:01 0:00

XS
SM
MD
LG