Accessibility links

ڕفاندنى دەیان گەنج لە خورماتوو لەلایەن چەکدارانى نەناسراوەوە


گروپێک چەکدار کە جلى سەربازیان لەبەردا بووە بەدەیان گەنجى دانیشتوى قەزاى خورماتوی سەربەپارێزگاى سەڵاحەدینیان رفاندووە و تا ئێستا چارەنوسى ئەو گەنجانە نادیارە.

محەمەد فایەق بەرپرسى راگەیاندنى قایمقامیەتى خورماتوو، بەدەنگى ئەمەریکاى راگەیاند"گروپێک چەکدارى نەناسراو بەشەوان هەڵدەکوتنە سەر ماڵان و گەنجان دەرفێنن."

وتیشى"زۆربەى ئەو گەنجانەى رفێنراون عەرەب و تورکمانى سونەن و گروپە چەکدارەکانیش بۆ پارە دەیانرفێنن."

قەزاى خورماتوو کەبەیەکێک لەناوچانە کوردستانیەکانى پارێزگاى سەڵاحەدین دادەنرێت و ناوچەیەکى کێشەلەسەرە ، لەئێستادا چەند گەرەکێکى لەژێر کۆنترۆڵى هێزى پێشمەرگە و هێزە کوردیەکاندا و حەشدى شەعبیش لەگەرەکە شیعەنیشینەکانى ئەو قەزایە باڵادەستە و زۆربەى ئەوانەشى کەرفێنراون نیشتەجێ‌ ى گەرِەکە شیعەنیشینەکانن.

سەید عەلى حسێنى وتەبێژى حەشدى شەعبى بێ‌ ئاگایى خۆى لە رفاندنى گەنجان نیشانداو ، بەدەنگى ئەمەریکاى راگەیاند"هەندێک خەڵک بەگومانى هەبوونى پەیوەندى لەگەڵ داعش گیراون."

ماوەى چەند ساڵێکە کوشتن و رفاندن لەقەزاى خورماتو بەشێوەیەکى بەربڵاو سەریهەڵداوە و جگە لەکوژرانى سەدان کەس لەو قەزایە، چارەنوسى زیاتر لە 450 هاوڵاتى تورکمان و عەرەبى سونە کە لە چەند ساڵى رابردوودا رفێنراون نادیارە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:07 0:00

XS
SM
MD
LG