سەرباری گرفتە سیاسی و هاوکات ناوچە کێشە لەسەرەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی ناوەندی، بەڵام ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک ئەمڕۆ کۆبووەوە و تیایدا بڕیاری دا پارێزگای کەرکوک بەشداری بکات لە ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان بۆ سەربەخۆیی.
دانیشتنەکە لەسەر داواى 22 ئەندام گفتوگۆى لەسەر کراوە و هەریەکە لە لیستى عەرەب و تورکمان بایکۆتى دانیشتنەکەیان کرووە.
ئاسۆ جەبار بۆ دەنگی ئەمریکا وتووێژێکی لەگەڵ ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک ئیبراهیم خەلیل دا سازکردووە...
ئیبراهیم خەلیل دەڵێت "پێشنیارێکمان پێشکەشی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک کرد کە هاوکات لەگەڵ ئەو شارانەی دیکەی هەرێم کەرکوکیش وەک شارێکی کوردستانی لەدەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان بەشداری ریفراندۆم بکات."
هاوکات دەڵێت "بەرەی تورکمان دژی ئەو هەڵوێستانەی ئێمەیە کە پێشکەشی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوکمان کردووە."
دەشڵێت "بەرەی تورکمانی بایکۆتی کۆبونەوەکەیان کرد."
هاوکات باسی ئەوەش دەکات کە "داعش لەوپەڕی بەهێزیدا بوو کە موسڵ و تکریت و دیالەو زۆرشوێنی داگیرکردبوو لە 2014 دا؛ ئێستا داعش دۆڕاوەو هەڵاتووە و ترسی نەماوە."