Accessibility links

عەمید شێرزاد مۆفەری: بڕیاری تازەی ژووری عەمەلیاتی کەرکوک نابێت یەک بارەگای حزبی چەکی تیا بێت


چەند رۆژێکە پۆلیسی فیدراڵ و حەشدی شەعبی کۆنترۆڵی پارێزگاری کەرکوکیان کردووە، بارودۆخی شارەکە بە تەواوەتی شڵەژاوە، زۆربەی خەڵکی کورد ماڵ و حاڵیان بەجێهێشت، لەو بارەیەوە عەمید شیرزاد مۆفەری دەلیت "خەڵک دەگەڕێنەوە، بەرپرسی ئەو هێزانەش گفتیان داوە کە هیچ روداویکی نەخوازراو روو نادات، هەر حاڵەتێکیش بوبیت کۆنترۆڵ کراوە." ئەو بەرپرسە باس لەوەش دەکات هەندێ حاڵەت هەبووە کە هێرش کراوەتە سەر ماڵی هەندێ هاولاتی، بەلام رێکخراو نییە.

لە رابردوو زۆربەی بەڕێوبەرەکانی بەڕیوبەرایەتییەکانی کەرکوک بەدەست کوردەوە بوو، ئایا گۆرانکاری دەکرێت، لەو بارەیەوە ئەو بەرپرسە وتی "دوو کۆبوونەوەمان لەگەڵ کردوون، بە نیاز نین ئەوە بکەن، بەلام وتوشیانە کە ئەوان گوێ بەوە نادەن کە ئەو کەسە سەر بە ج نەتەوەو حزبێکە، سەتری توانای کەسەکە دەکەنو ئەوەش پێوەرە بۆ هەر ئاڵو وێرێک."

لە لایەکی ترەوە باسی لەوەش کرد کە بڕیار دراوە هیچ بارەگای حیزبێک رێگە نادەن چەکداری هەبێت.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:57 0:00

XS
SM
MD
LG