Accessibility links

پـێکهاتەکانى کەرکوک: ئەم هەڵبژاردنە قورسایى نەتەوەکان دەردەخات


پێکهاتەکانى کەرکوک و ناوچە کێشەلەسەرەکان ئامادەکارى دەکەن تا لەم هەڵبژاردنەدا قورسایى خۆیان دەربخەن، بەشێکیشیان پێیانوایە ئەم هەڵبژاردنە قورسایى و پێگەى نەتەوەیى پێکهاتەکان دەردەخات.

محەمەد سعود بەرپرسى بەرەى تورکمانى، بەدەنگى ئەمەریکاى راگەیاند"ئەم هەڵبژاردنە یەکەم هەڵبژاردنە لەدواى رووخانى رژێمى بەعسەوە، کە پێکهاتە و نەتەوەکان لەرێگەیەوە قورسایى خۆیان دەزانن."

لە هەڵبژاردنەکانى پێشوتردا کورد زۆرینەى کورسیەکانى ناوچە کێشەلەسەرەکانى بەدەستهێناوە و عەرەب و تورکمان کوردیان بەساختەکارى تۆمەتبارکردووە، بەڵام ئەم هەڵبژاردنە لەکاتێکدا ئەنجام دەدرێت کەئەو ناوچانە لەژێر کۆنترۆڵى هێزە عێراقیەکاندایە.

رەملە حەمید کاندیدى عەرەبى سونە لەکەرکوک، بەدەنگى ئەمەریکاى راگەیاند"لەم هەڵبژاردنەدا عەرەبى سونە بۆ یەکەمجار بە قورساییەکى زۆرەوە بەشدارى دەکات."

وتیشى"عەرەبى سونە هەڵەکانى رابردوو دووبارە ناکاتەوە، کەوەکو پێویست بەشدارى هەڵبژاردنى نەکردبوو."

لاى خۆشیەوە جوان حەسەن سەرۆکى لیستى یەکگرتوى ئیسلامى، بەدەنگى ئەمەریکاى راگەیاند"عەرەب و تورکمان بانگەشەى ئەوە دەکەن کورد کەمینەیە لەکەرکوک و ئەم هەڵبژاردنە کەمینە بوونى کوردەکان دەردەخات، بۆیە ئێمە دەمانەوێت کوردەکان رازى بکەین دەنگ بدەن و ئەم بانگەشە پوچەڵ بکەنەوە."

وتیشى"بانگەشەى تورکمان و عەرەب بۆ کەمینە بوونى کورد، دەنگدەرى کوردى توڕەو نیگەران کردووە و ئەوانەشى پێشتر ویستبویان دەنگ نەدەن، رەنگە دەنگ بدەن."

گرفتى ناوچە کێشەلەسەرەکان، کە هەریەک لەکورد و عەرەب و تورکمان خۆیان بە خاوەنى دەزانن، تا ئێستا لە نێوان هەولێر و بەغدادا بە هەڵپەسێردراوى ماوەتەوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:10 0:00

XS
SM
MD
LG