ئایا شاری کەرکوک لەمەترسیدایە لەڕووی ئاسایشی و ناسەقامگیرییەوە یان بارودۆخەکە شتێکی دیکەیە پەیوەندی بە ململانێی پێکهاتەکانەوە هەیە؟ ئای هێشتا داعش هەڕەشەیە بۆ سەر کەرکوک و ناوچەکانی یان ململانێکان و گرفتی خاک و ناوچەگەرایەتی ئێستا بووتە گرفتەکانی ئەو شارە؟ یان بە پێچەوانەوە باوردۆخی ئاسایشی و سەقامگیری کەرکوک و دەوروبەری کێشەی نیە؟
پارێزگاری کەرکوک بە وەکالەت داوا لە حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکات هێزی زیاتر ڕەوانەی شاری کەرکوک بکرێت بەمەبەستی سەقامیگری ناوچەکە.
ئەمڕۆ نوسینگەی ڕۆژنامەوانی ڕاکان سەعید پارێزگاری کەرکوک بە وەکالەت لە ڕاگەیاندراوێکدا وتی، پارێزگاری کەرکوک داوای لە حەیدەر عەبادی کردووە هێزێکی زیاتر ڕەوانەی شاری کەرکوک بکات بۆ پرکردنەوەی ئەو بۆشاییە ئەمنییەی لە پارێزگاکەدا هەیە.
ئاسۆ جەبار بۆ ئەو مەبەستە وتووێژی لەگەڵ بەرپرسی کاروباری ئاسایشی لەئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک ئازاد جەباری سازکردووە...
ئازاد جەباری دەڵێت "عەرەبەکان دەستیان داوەتە گرفتی زۆر لەسنوری برا کاکەییەکانمان زیاتر لە پێنج گوند چۆڵیان کردووە، هەروەها ئینزاری تۆپزاواشیان کردووە."
دەشڵێت "عەشایرە عەرەبەکان راوەدووی کورد دەنێن."
هاوکات ئازاد جەباری پێیوایە "ئەگەر بارودۆخەکە ئا بەم شێوەیە بڕوات، کورد دەربکەن و عەرەب بهێننە شوێنی، ئەمە سیاسەتی حیزبی بەعسە، کوردیش بێدەنگ نابێت..."