Accessibility links

لەسەرى یارى تۆپى پێ هێزێکى عەسایب ئەهلولحەق بنکەی پۆلیسى سلێمان بەگ دەگرێت


هێزێکى عەسایب ئەهلولحەق ى شیعى، بۆ ماوەى چوار کاتژمێر بنکەى پۆلیسى ناحیەى سلێمان بەگ ى سەربە قەزاى خورماتو کۆنترۆڵ دەکەن، بەهۆى ئەوەى پۆلیس لێپێچینەوەى لەگەڵ دوو تیپى تۆپى پێى سەربە حەشددا کردووە.

محەمەد فایەق بەرپرسى پێشوى راگەیاندنى قایمقامیەتى خورماتو، بەدەنگى ئەمەریکاى راگەیاند"دوو تیپى تۆپى پێى سەربە حەشدى شەعبى کە لە یاریگاى سلێمان بەگ یاریان کردووە، بووەتە شەڕ و دەمەقاڵەیان."

بەپێى وتەى ناوبراو، دواتر هێزێکى پۆلیس تەدواخلیان لەکێشەى نێوان دوو تیپەکەدا کردووە، بۆیە هێزەکانى عەسایب ئەهلولحەق پەلامارى بنکەى پۆلیسیان داوە و بۆ ماوەى 4 کاتژمێر بنکەکەیان گرتووە، وتى"3 پۆلیسیان فەلاقە کردووە."

وێنەى ئەو سێ پۆلیسەى کە هێزەکانى عەسایب لەکاتى دەست بەسەراگرتنى بنکەى پۆلیسى سلێمان بەگ دا برینداریان کردوون، دەست دەنگى ئەمەریکا کەوتووە، کە پۆلیسەکان بەهۆى لێدانەوە سەر و جەستەیان برینداربوون.

عەلى حسێنى وتەبێژى حەشدى شەعبى، رەتیکردەوە پەلامارى بنکەى پۆلیس درابێت، ئاماژەى بەوەکرد شەڕەکە لەسەرى یارى تۆپى پێ بووە، دواتر کێشەکە چارەسەرراوە.

دواى کۆنترۆڵ کردنى بنکەى پۆلیسى ناحیەى سلێمان بەگ لەلایەن گروپى عەسایب ئەهلولحەقەوە، بەرێوەبەرى پۆلیسى ناحیەکە بەبریارى پۆلیسى پارێزگاى سەڵاحەدین دەست بەسەرکراوە و تائێستا ئازاد نەکراوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:32 0:00

XS
SM
MD
LG