لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا رێبوار تاڵەبانی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک باسی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک و بریار و پێشنیازەکانی پارتی و یەکێتی سەبارەت بە ڕەوش و بارۆدوخ و کەرکوک دەکات و وڵامی چەند پرسێکی تر سەبارەت بە کەرکوک و حیزبە کوردستانیەکان دەداتەوە و هەروەها باسی بریاری دەستگیرکردنی خوی و چوونەوەی بۆ شاری کەرکوکیش دەکات.
لە دوا کۆبوونەوەی نێوان پارتی و یەکێتی وەک خویان دەڵێن هەردوولا کۆک بوون لەسەر ئەوەی کە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک 18 ی ئەم مانگە لە هەولێر کۆببێتەوە و چارەسەر بۆ کێشەکانی ئەو پارێزگایە بدوزرێنەوە ئێوە چوون دەرواننە ئەو بریارەی پارتی و یەکێتی ؟
رێبوار تاڵەبانی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک دەڵێت بریارێکی باشە و هەرچەندە دواکەوت دوای شازدەی ئوکتوبەر دەیان جار داوام کردووە کە حیزبە کوردستانیەکانی ناو لیستی برایەتی لە کەرکوک کۆبوونەوە بکەین بۆ ئەوەی بارۆدوخەکە چاک بکەینەوە بەڵام بەداخەوە ، و ئێستاش لەم قۆناغەدا کە گەیشتوونەتە رێککەوتن شتێکی باشە هیوادارین بەدواچوونی بۆ بکرێت بۆ ئەوەی بگەینە ئامانج .
باسی ئەو دەکرێت کە ئەو کۆبوونەوەیە لە هەولێر دەکرێت گەر کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لە هەولێر کرا کێ سەرپەرشتی ئەو کۆبوونەوەیە دەکات ؟
تاڵەبانی گووتی جارێ ئەوە پێشنیازە خۆی ئەسڵ وایە لە کەرکوک بکرێت لە هۆڵی کۆبوونەوەکان بەڵام لەبەر ئەوەی بارۆدوخەکە ناتەندرۆستە داوا دەکەین لە حکومەتی ئتیحادی وەکو جاران کە بارۆدوخەکە ئاسایی بکاتەوە بۆ ئەوەی بتوانین بە هەموو ئەندامەکان لە هۆڵی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بریار بدەین لە سەر بارۆدوخی شاری کەرکوک .
گەر بریارەکە وابوو دواجار کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لە هەولێر نەکرێت ببرێتەوە بۆ شاری کەرکوک ئایا ئێوە بەشدار دەبن تێیدا و دەچنە ئەو کۆبوونەوەیە ؟
بەڵێ من تا ئێستا سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوکم من دەبێت داواکاریەکە بکەم و بانگهێشتەکە بکەم بۆ سەرجەم لیستەکان بۆ ئەوەی ئامادە بن .
لە بارەی ئەو پێشنیازە مەبەستمە سەرنجی بەڕێزتان بزانم دانانی کەسێکی تر بۆ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک ؟
پێشنیازێک بوو لە لایەنی تۆرهان مۆفتی کە دەستەی هەماهەنگیە لە ئەنجومەنی وەزیران بەڵام نا یاسایی بوو چونکە خوی دەبێت بگونجێت لەگەڵ یاسادا ناگونجێت لەگەڵ یاسا وڵاممان داوەتەوە ئەوە کێشەیەکی دارایی بوو کە بانکی کەرکوک پارە سەرف ناکات دوای ئەوەی کە بەغدا رەزامەندی بینیوە ئەوە کێشەیەکی ئیداری حکومیە دەبیت چارەسەر بکرێت تاکو ئێستا سەرۆکی ئەنجومەن نیە.
دەگوترێت ئەگەر بەڕێزتان سەرپەرشتی ئەو کۆبوونەوە بکەن کۆبووونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک ڕەنگە لە بەغدا گرفت درۆست ببێت ؟
سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لەوبارەیەوە دەڵێت لە ڕووی یاسا و دەستور هیچ گرفتێک نیە بەڵام ئەگەر لە ڕووی سیاسی گرفت درۆست بکەن ئەوە دەبێت سیاسیەن چارەسەر بکرێت .
لە بارەی بریاری دەستگیرکردنی خوی گەر بگەرێنەوە بۆ کەرکوک ، رێبوار تاڵەبانی دەڵێت دەستگیرکردن نەما تەواو بوو ، پارێزەرمان گرت و کەیسەکەمان بردەوە دوای تەمیز کرا و دوای چووەتە دادگایەکی تر و لەو دادگایەش ئێستاش بەردەوام پارێزەرەکە لەگەڵیەتی بۆ ئەوەی بگەینە ئەنجامێک هیچ گرفتێکی یاساییمان نیە.
لەبارەی ئەوەی کەوا چین ئەو رێگرییانەی کە بۆ ڕێبوار تاڵەبانی درۆست بوونە و تا بەو هۆیەوە نەگەرێتەوە بۆ کەرکوک ناوبراو دەڵێت لەبەر ئەوەی بارۆدوخەکە یەکەم شت نایاسایی و نا دەستوریە و بریاری هەموو حیزبە کوردستانیەکانە چونکە عەسکەرتاریەتی تێدایە دووەمیش بارۆدوخە ئەمنیەکەی تەواو نیە تا ئێستا بە تایبەتی بە نیسبەتی کورد هەموو کوردێک لەوێ هەڕەشەلێکراوە و لە سەڕووی هەمووشی سەرۆکی ئەنجومەن کە ماڵی منیان ئقتیحام کردووە پێشووتر و دوو ئۆتۆمبێلی حکومەتیشیان دزیوە ئەو گرووپە چەکدارانەی کە لەناو کەرکووک بوونە ئەمانە هەمووی هۆکارن.
ئەو کۆبوونەوەیەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لە کوێ دەکرێت لە هەولێر یاخود کەرکوک ؟
رێبوار تاڵەبانی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک زیاتر لەوبارەیەوە دەڵێت ئەسل وایە کۆبوونەوەکە لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لە هۆڵی کۆبوونەوەکانی بکرێت لە بارۆدوخێکی تەندرۆست و ئاسایی و یاسایی بەڵام ئەگەر نەکرێت ئەوە ناچارین لە شارێکی تر بکەین بارۆدوخی ئەمنی بەرقەرار بێت لە گەڵ بارۆدوخی سیاسی ئینجا ئەگەر لە هەولێر بێت یان سلێمانی یان بەغدا یان بەسڕا وە کۆبوونەوەکە دەبێت لە ڕووی یاسایی و پەیرەوی ناوخۆی ئەنجومەن لە لایەن سەرۆکی ئەنجومەن بێت کە ببات بەڕێوە و ئینجا ئێستاکەش دەبێت من ئەو کارە جێبەجێ بکەم .