یەک لەو بابەتانەی لە ئێستادا قسەی زۆری لەسەر دەکرێت ، مەترسی ڕوودانی پـێـکدادانە لە نێوان هێزەکانی پـێشمەرگە و حەشدی شەعبی لە دوای شەڕی داعش لە ناوچە ناکۆکی لەسەرەکان.
وەک باس دەکرێت، ئەم مەترسیـیە خەڵکێـکی زۆری لەو ناوچانە نیگەران کردووە، بەو پـێیەی پـێشتر چەند جارێـک شەڕ لە نێوانیان ڕوویداوە و بوونی شەڕی داعش هۆکارێـکی سەرەکی بووە بۆ کۆتایی هێنان بەو شەڕانە.
لێرەدا چەندان پـرسیار دەکرێن، لەوانە هۆکاری شەڕەکان چین؟ ئەگەر پەیوەستە بە چارەسەرنەکردنی کێشەی ناوچە ناکۆکی لەسەرەکان، ئەی بۆچی هەنگاوی جیدی نانرێت بۆ یەکلایـیکردنەوە بەر لەوەی ڕووداوی نەخوازراو ببێت.
ئایا وڵاتانی ناوچەکە ڕۆڵیان لەو گرژیـیە هەیە؟
ئەی وڵاتانی زلهێز لەم بارەیەوە هەڵوێستیان چۆنە؟
ئایا لایەنەکانی هەرێمی کوردستان هەموویان یەک تێڕوانینیان بۆ حەشدی شەعبی هەیە یان نا؟
ئهمه بابهتی بهرنامهی ههلهو واشنتنی ئهم ههینیـیه بوو که حهیدهر کهریم له بهشی کوردی دهنگی ئهمهریکا بهڕێوهی برد و میوانهکان ئهم بهڕێزانه بوون:
حەسەن بارام، جێگری بەرپـرسی بازنەی حەمرینی یەکێتی نیشتمانی کوردستان.
عامر ڕفعەت، بەرپـرسی ناوچەی سەعدیـیەی پارتی دیموکراتی کوردستان و ئەندامی پـێشووی ئەنجومەنی پارێزگای دیالە.