Accessibility links

به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتن تایبه‌ت دەبێت بە شەڕی هاوبەشی پـێشمەرگە و لەشکری عێراق لە دژی داعش


بۆ یەکەم جارە لە مێژووی عێراقدا هێزی پـێشـمەرگەی کوردسـتان و لەشکری عێراق لە یەک سەنگەردا شەڕی دوژمنێـکی هاوبەش دەکەن، ئەمەش وەک وەرچەرخانێـکی گرنگ لێی دەڕوانرێت.

حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیری عێراق لە وتارێـکیدا لە بەغداوە بۆ کۆنفرانسی ئایندەی موسڵ کە لە پاریس سـازکرا، گوتی هاوکاری شانبەشانی پـێشمەرگە و لەشکری عێراق ئەنجامی باشی دەبێت و وڵاتەکە بە ئاڕاستەی یەکگرتووی دەبات کە دوربێت لە دابەشبوون و ناکۆکی.

مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردسـتان، ئەویش لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە خازەر گوتی ئەمە یەکەم جارە خوێنی پـێشمەرگە و سەربازی عێراقی تێکەڵ دەبن لە شەڕێـکی وەها کە لە دژی تێرۆرسـتانی داعشە. ئومێدیشی خواست ئەمە ببێتە بنەغایەکی ئەساسی بۆ پەیوەندی ئایندەی هەرێمی کوردسـتان لەگەڵ بەغدا.

هاوکاتی ئەم نزیکبوونەوەیەی نێوان بەغدا و هەولێر، تورکیا زۆر سوورە لەسەر ئەوەی ڕۆڵی هەبێت لە ئۆپەراسیۆنی موسڵ، بەڵام عێراق ئەم خواستەی تورکیا ڕەتدەکاتەوە و بە چاوی گومانەوە لێی دەڕوانێت، بەو پـێـیەی کاتێـک داعش موسڵی داگیرکرد دەسەڵاتدارانی تورکیا کاردانەوەیەکی ئەوتۆیان نەبوو.

پـرسیار لێرەدا ئەوەیە ئایا ئەم هاوکاریـیە سەربازیـیەی نێوان بەغدا و هەولێر دەکرێت یارمەتیدەربێت لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانیان کە بۆ چەندان ساڵە درێژەیان کێشاوە؟

سووربوونی تورکیا لەسەر بەشداریکردنی لە موسڵ بۆ یارمەتیدانی عێراقیـیەکانە لە ڕزگاربوون لە داعش یان مەبەستی دیکەی لە پشتەوە هەیە؟

ئه‌مه‌ بابه‌تی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتنی ئه‌م هه‌ینیـیه‌ ده‌بێت که‌ حه‌یده‌ر که‌ریم له‌ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا به‌ڕێوه‌ی ده‌بات و میوانه‌کان ئه‌م به‌ڕێزانه‌ ده‌بن:
عەمید ڕوکن هەورامان محەمەد، جێگری فەرماندەی هێزەکانی پشـتیوانی دووی سەر بە وەزارەتی پـێشمەرگە.
جەمال ئەحمەد، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی یەکگرتووی ئیسلامی کوردسـتان.

ئێوه‌ش ده‌توانن له‌ ڕێگه‌ی ئیمه‌یڵ و ته‌له‌فون و فه‌یسبوک ڕاوبۆچوون و پـرسیاره‌کانی خۆتان بۆ به‌رنامه‌که‌ ڕه‌وانه‌ بکه‌ن.

Tel: +1-202-619-3062

Email: kurdish@voanews.com

Facebook: voa.kurdish

هەروەها دەتوانن ڕاسـتەوخۆ بەشداری لە بەرنامەکە بکەن لە ڕێگەی ژمارە تەلەفونی 0666-369-0772 لە هەرێمی کوردسـتان و تەواوی عێراقدا. پەیوەندی لە ڕێگەی ئەم ژمارەیەوە وەها دەکات دەنگی ئێوە بە باشی بگاتە لامان و هەروەها بۆ ئێوەش هەرزانترە، بەو پـێـیەی ژمارەیەکی ناوخۆیە.

XS
SM
MD
LG