Accessibility links

لیوا روکن مه‌عه‌ن ئه‌لسه‌عدی: شه‌ڕی سوپا له‌ناو شاری موسڵدایە


سوپای عێراقی چه‌ند رۆژێکه‌ له‌ هه‌وڵی چوونه‌ ژووره‌وه‌ی گه‌ڕه‌که‌کانی شاری موسڵه‌، دووا په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌و شه‌ڕانه‌ش ئه‌و به‌رپرسه‌ ده‌ڵێت "گه‌ره‌که‌کانی زه‌هراو مه‌لاین و سه‌ماح و که‌رامه‌و موفتی ئازاد کراوه‌، له‌هه‌وڵی پاک کردنه‌وه‌و کێو ماڵی سه‌ربازین، به‌ڵام شه‌ر له‌ گه‌ڕه‌که‌کانی حه‌ی عه‌ره‌بی و که‌رکوکلی به‌رده‌وامه‌ و هێزه‌کان به‌رده‌وامن له‌ ئازادکردنی شوێنی دیکه‌دان، به‌ڵام به‌ پێی پلانه‌که‌ له‌ کاتی خۆیدا به‌سه‌رکه‌وتوویی پرۆسه‌که‌ به‌ڕێوه‌ چووه‌."

ئه‌و به‌رپرسه‌ باس له‌ گرنگی بڕینی هێلی لۆجستی داعش ده‌کات له‌ خۆرئاوای شاره‌که‌ ده‌شڵێت "ئازادکردنی حه‌مه‌م عه‌لیل له‌ خوارووی خۆرئاوای موسڵ گرنگه‌ بۆ بڕینی رێگای به‌غداد و موسڵ، هه‌روه‌ها کار ئاسانیشه‌ بۆ رۆشتن به‌ره‌و ته‌له‌عفه‌ر، هه‌رچه‌نده‌ له‌ پلانه‌که‌دا حه‌شدی شه‌عبیش بۆ گرتنه‌وه‌ی ته‌له‌عفه‌ر که‌وتوونه‌ته‌ پێشڕه‌وی به‌ڵام شاره‌ه‌که‌ هێشتا ئازاد نه‌کراوه‌."

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:37 0:00

XS
SM
MD
LG