بەشێک لە چاودێرانی هەرێمی کوردستان دەڵێن یەکێک لە گرفتەکانی شکستی ریفراندۆم، شکستی دیبلۆماسییەتی کوردە لەگەڵ ئەمەریکا، لەم مێزگردە لەگەڵ دوو شارەزا کە لە واشنتن کار دەکەن تاوتوێ دەکەین. بەڕیز سەرکەوت شەمسەدین کە بەردەوام لە رێگەی شاشەی ئێن ئارتییەوە دەنگوباسی سیاسەتی ئەمریکا دەگوازێتەوە ، هەروەها بەڕێز هۆشەنگ وەزیری لە رێکخراوی ئارست وەک نوسەرو شیکەرەوەی سیاسی .
ئەو دوو میوانە کۆکن لەسەر ئەوەی کە کورد لە دووای 2003 وە بە باشی سیاسەتو ستراتیژی ئەمریکایان نەخویندۆتەوە. هۆکاری ئەوەش بۆ ئەوە دەگەڕیننەوە کە کورد ئەوەشی بۆ کپ کردنەوەی ئاستی نارەزایەتی لە هەرێمەکە بەکارهێناوە، دروست کردنی خەیاڵیک لای کورد کە کورد هاوپەیمانێکی ستراتیژی ئەمریکایە لە ناوچەکە. بۆ زیاتر تیشک خستنە سەر پەیوەندی کوردو ئەمریکا لە چ جۆرێکە؟ میوانەکان وەڵامی ئەوەو کەموکورتی سیاسەتی هەرێم لە واشنتن دەرباری ئەو دۆسێیەو بەهەڵەتێ گەیاندنی سەرکردایەتی کورد. لە بریارەکانی ئەمریکا سەبارەت بە ریفراندۆم، هەروەها بوونی ئەو هەموو راوێژکارانەی دەوری سەرۆکی هەرێم چی بووە، ئەوەش میوانەکان وەلامیان داوەتەوە، باس لەو قسەیەش دەکرێت کە هەردوو راوێژکاری نزیکی سەرۆک ترامپ بە کوردیان وتووە.
دەقی مێزگردەکە لەم فایلە دەنگیـیەدایە: