Accessibility links

دکتۆر شێرکۆ مه‌نگوڕی: کێشه‌ی نێوان هه‌رێم و به‌غدا سه‌پاندنی هێزه‌ به‌سه‌ر یه‌کتری


کێشه‌ که‌ڵه‌که‌ کراوه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و حکومه‌تی عێڕاقی چه‌ند ساڵێکه‌ به‌رده‌وامی هه‌یه‌و به‌رده‌وامیش شاندی هه‌ردوولا، خۆده‌که‌ن به‌ هه‌ولێر و به‌غدا، وه‌ک زۆربه‌ی ئاگایانی سیاسی ئاماژه‌ی بۆ ده‌که‌ن، تاوه‌کو ئێستا ئاسۆیه‌ک نه‌بووه بۆ چاره‌ه‌سه‌ری. ‌ وه‌فدی هه‌رێمی کوردستان به‌ سه‌رۆکایه‌تی نێچیرڤان به‌رزانی له به‌غدا بوو، له‌و باره‌یه‌وه‌، دکتۆر شێرکۆ مه‌نگوڕی ئه‌ندامی په‌رله‌مان له‌سه‌ر لیستی یه‌کێتی نیشتیمانی ده‌ڵێت "هه‌ردوولا له‌ دۆخێکی دارایی زۆر خراپدان پێویستاین به‌ یه‌کترییه‌."

یه‌که‌مجار نییه‌ ئه‌و دوو لایه‌نه‌ کۆببنه‌وه‌، ئه‌و کێشانه‌ش وه‌ک خۆیه‌تی، ئێستا سه‌رۆک وه‌زیرانی عێڕاق داوای راده‌ست کردنی هاورده‌ی نه‌وت ده‌کات به‌ حکهومه‌تی عێڕاقی تاوه‌کو بودجه‌ی هه‌رێم بنێرن که‌ زیاتر له‌ دوو ساڵه‌ بڕدراوه‌، به‌ڵام ئایا هه‌رێم خۆی ته‌سلیم به‌و واقیعه‌ده‌کات، له‌و باره‌یه‌وه‌ شێرکۆ ده‌ڵێت "هه‌ردوولا ئیداره‌و هێزی خۆیان به‌سه‌ر یه‌کتردا ده‌سه‌پێنن، ده‌نا ئه‌و گرفتانه‌ ده‌کرێ چاره‌سه‌ر بکرێت، لایه‌نی شیعه‌ش روون نییه‌ ده‌رباری کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد."

سه‌باره‌ت به‌ رۆڵی په‌رله‌مان و ئه‌و جموجوڵه‌ی تێی که‌وتووه‌، مه‌نگوڕی ده‌ڵێت "په‌رله‌مانی ئێستا په‌رله‌مانی دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر نییه‌، لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان تا راده‌یه‌ک وه‌ک جاران ناتوانن بڕیاریان به‌سه‌ردو بسه‌پێنن."‌

please wait

No media source currently available

0:00 0:11:04 0:00

XS
SM
MD
LG