Accessibility links

شۆڕش حاجی: ریفراندۆم لەئێستادا ماڵوێرانی زیاتر بۆ گەلەکەمان دێنێت


سەرباری ئەوەی ئەنجامی ریفراندۆم لەهەرێمی کوردستان لەلایەن وڵاتانی جیهانەوە بەتایبەتی ئەمریکا و بەریتانیا و فەرەنسا و هاوکات نەتەوە یەکگرتووەکانیش تێکڕا داوادەکەن کە ریفراندۆم ئەنجام نەدرێت، بەڵام بارزانی و لایەنەکانی کە پشتیوانی ئەوەن ریفراندۆم ئەنجامبدرێت هێشتا سورن لەسەر ئەنجامدانی، بەڵام کارانەکردنەوەی پەرلەمان و دەنگی جیاوازی بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی و تەنگەژە سیاسییەکانی نێوان هەرێم و حکومەتی عێراقی و لەسەرکارلابردنی پارێزگاری کەرکوک دکتۆر نەجمەدین کەریم بەبڕیاری پەرلەمانی عێراق و داوای حەیدەر عەبادی تێکڕا دۆخەکەی زیاتر دژوارتر کردووە.

ئاسۆ جەبار بۆ دەنگی ئەمریکا وتووێژی لەگەڵ ئەندامی خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان شۆڕش حاجی سازکردووە...

شۆڕش حاجی دەڵێت "ئێمە پێمانوایە ریفراندۆم لەئێستادا کە بڕیاری لێدراوە ماڵوێرانی زیاتر بۆ گەلەکەمان دێنێت...."

دەشڵێت "بێرت مەگۆرک باسی دواخستنی ریفراندۆمیشی نەکرد، ئەو وتی ئێمە دژی ئەنجامدانی ریفراندۆمین."

هاوکات شۆرش حاجی سەبارەت بە پشتیوانی دەرەوەو ناوخۆ لەریفراندۆم وتی "ئێمە چاوەڕێی ئەوە ناکەیەن نە لەبەغدا و نەئەنقەرە نەتاران پشتیوانی لەریفراندۆمی خەڵکی کوردستان بکەن."

هەروەها "لەناوخۆشماندا یەکڕیزی نیشتیمانی نیە، خەڵک رووبەڕووی قەیرانی زۆر گەورە بۆتەوە بەتایبەتی قەیرانی بژێوی و نەبوونی عەدالەتی کۆمەڵایەتی و نەبوونی سەروەری یاساو ئەو گەندەڵییەی هەموو جومگەکانی دەسەڵاتی لەکوردستان گرتۆتەوە."

دەشڵێت "ئەم حکومەتەی ئێستا هەیە فاشیلە."

سەبارەت بە پەرلەمانیش دەڵێت "22 مانگە پەرلەمان لەکارکەوتووە، ئێستا پارتی و یەکێتی دەیانەوێت کارای بکەنەوە بۆ یەک مەهام ئەویش بڕیاردان لەسەر ریفراندۆمە."

please wait

No media source currently available

0:00 0:14:35 0:00

XS
SM
MD
LG