Accessibility links

شەڕێکى قورس لە نێوان هێزەکانى پێشمەرگە و حەشدى شەعبى لە پردێ و مەخمور و زوممار و رەبيعە ڕوويدا


فەرماندەکانى پێشمەرگە لە پردێ دەڵێن دواى ئەوەى کە حەشدى شەعبى لە زوومار و رەبيعە بە چەکى قورس هێرشى کردە سەر بنکە و بارەگاکانى پێشمەرگە ، لە پردێ پێشمەرگە پێشڕەوى کرد وەکو وڵامێک بۆ حەشدى شەعبى و توانيان زيانێکى زور بە حەشدى شەعبى بگەيەنن و ئێستاش بۆ کۆنترۆڵکردنى تەواوى پردێ چاوەڕێى فەرمانن و هەروەها دەشڵێن حەشدى شەعبى خويان لەناو قەلعەکەى پردێ حەشارداوە‌ ، پێشمەرگە دەتوانێت پردێ و دوبزيش کۆنتڕۆڵ بکات ، ئەمە لە کاتێکدايە کە چەند ڕۆژێکە پردێ بەتەواوى کەو‌تبووە دەست حەشدى شەعبى .

لەمبارەيەوە ليوا سالار لە پردێ بە دەنگى ئەمەريکاى گوت گرووپى هێرشکردنيان ناردبووە ناو پردێ لە ئەنجامدا شەڕ ڕوويدا ، لەو شەڕەدا پێشمەرگە توانى رێگاى سەرەکى دوبز - پردێ بگرێتە دەست و کەوتە ژێر کۆنتڕۆڵى پێشمەرگە هەروەها لەناو پردێ نۆ چەکدارى حەشدى شەعبى بە دەست پێشمەرگە کوژران و دوو هەمەڕى حەشديش سوتينران ، شەڕيش بەردەوامى هەيە .

لە زوممار و رەبيعە و مەخمور و پردێ شەڕێکى قورس لە نێوان حەشدى شەعبى و پێشمەرگە ڕوويداوە

ئەنجومەتى ئاسايشى هەرێمى کوردستان ڕاگەيەنراوێکى بڵاوکردەوە تێدا دەڵێت هێرشەکانى حەشدى شەعبى بە پاڵپشتى پاسدارانى ئێران بووە کە لە چوار قوڵەوە دەستيان پێکردبوو ، هەروەها دەشڵێت هێزەکانى پێشمەرگە بەشێوەيەکى قارەمانانە بەرپەرچى حەشدى شەعبى و سوپاى عێراقيان داوەتەوە کە بە چەکى قورس هێرشيان کردووتە سەر پێشمەرگە، ئەنجومەنى ئاسايشى هەرێمى کوردستان داوا دەکات هێرشەکان بە زووترين کات بوەستن و عێراق هێزەکانى خوى بکشێنێتەوە و بە گفتۆگۆ ناکۆکيە سياسيەکان چارەسەر بکرێن.

سەبارەت بەوەى کە پردێ لە ئێستادا بەدەست هيزەکانى پێشمەرگەيە ياخود حەشدى شەعبى ، ليوا سالار زياتر دەڵێت دەتوانين پردێ و دوبزيش کۆنتڕۆڵ بکەين بەلام جارێ چاوەڕێى فەرمانين بۆ گرتنيان .

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:11 0:00

XS
SM
MD
LG