Accessibility links

یاسین تەها: بۆ ئەوەی لەگەڵ بەغداد رێبکەویت پێویستە لەگەڵ تاران رێکەوتبیت


بارودۆخی سیاسی هەرێمی کوردستان لە ئەگەری چەندین گۆڕانکاری سیاسیدا خۆی دەبینێت، بە تایبەتی گۆڕانکاری لە هەڵوێستی سیاسییەکاندا هاتۆتە کایەوە، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بەڕێز مەسعود بارزانی وەک پارتێکی گەورەی هەرێمی کوردستانی عێراق. لە دووا لێدواندا باس لە پێداچوونەوە دەکات بە پەیوەندییەکانی هەرێم لەگەڵ ئەمریکا و وەسف کردنی هەڵوێستی روسیا.

بۆ شیکاری ئەو بابەتە نوسەرو شیکەرەوەی سیاسی یاسین تەها باس لەوە دەکات کە لەسەر ئاستی سیاسی و جەماوەری ئەگەر لێکدانەوەیەکی عاتفیش بێت نیگەرانی لە هەڵوێستی ئەمریکا دەردەبرن، کەلەو بارودۆخە ئەمریکا پشتی لە کورد کردووە، دەشڵێت "لێدوانەکانی بارزانی رەنگە ئاماژەبن بۆ هەبوونی پەیوەندی نائاشکرا ، بە تایبەتی لە ناوچەکە روسیا و ئێرانیش پێگەیەکی ناوجەییان بۆ خۆیان پەیدا کردووە."

ئێران لە کیشەکانی عێراق بەهێزو دەست رۆیشتووە، یاسین سەرەرای هاورایی ئەو بۆچوونە، ئەوەش دەخاتە روو، کە ئێران دەیەوی ئەو سنوورە فراوانەی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئێراندا هەیەتی پارێز راو بێت، "هەرنەبێت لە دژی بەکار نەهێنرێت."

یاسین تەها لە دریژەی لیدووانەکەی باس لەوەش دەکات کە بەرپرسە کوردەکان بیرورایەکیان لە لا گەڵاڵە بووە"بۆ ئەوەی لەگەڵ عیراق رێبکەویت، پێویشتە پێشتر لەگەڵ ئێراندا رێبکەویت." ئەو نوسەرە لە دریژەی وسەکانیدا باس لە رۆڵی ئێران دەکات لە عێراق و کاریگەری بەسەر بەرپرسەکانەوە، بەو هۆکارەش ڕازیکردنی ئێران بۆ هەر گفتوگۆیەک کاریگەری خۆی دەبێت.

please wait

No media source currently available

0:00 0:15:01 0:00

XS
SM
MD
LG