سەرۆک وەزیرانی عێراق، حەیدەر عەبادی رایگەیاند دەستیان بە وردبینیكردنی ژمارەی فەرمانبەرانی هەرێم و هێزەكانی پێشمەرگە كردوە بەڵام زۆربەی ژمارەكان نادروستن، جەختیش دەكاتەوە كە پابەند دەبن بە پێدانی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم.
هاوکات حکومەتی هەرێمی کوردستان نیگەرانن بەرامبەر کەمکردنەوەی بودجەو پێنەدانی موچە، لەکاتێکدا سەرۆکی حکومەت نێچیرەڤان بارزانی و کابینەکەی چەندینجارە ئامادەگی خۆیان دەربڕیوە بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ بەغدا سەبارەت بە رازیبوونیان بە رادەستکردنەوەی نەوت و داهاتی هەرێم لەبەرامبەر موچەدا، بەڵام بەغدا تا ئێستا وەڵامی نەداونەتەوە.
ئاسۆ جەبار سەبارەت بە بارودۆخی موچە و تێکڕای ئەو گرفتانەی پەیوەندییەکی جومگەییان هەیە بە لیستی موچەخۆرانی حەقیقی و لیستی پێشنیارکراوی حکومەتی هەرێم وتوێژێکی لەگەڵ چالاکوانی کۆمەڵگەی مەدەنی شۆڕش ئەمین سازکردووە..
شۆڕش ئەمین دەڵێت "خەڵکی هەژار و هەرێمی کوردستان زەرەرمەندی یەکەمبوون لەو بارودۆخە."
دەشڵێت "رێژەیەکی زۆر بە پلەی سەربازی زۆر گەورە خانەنشینکراون."
هاوکات دەڵێت کە "دەنگۆیەک هەیە ئەگەر موچەخۆرانی راستەقینە بچن لەبەغدا شکات بکەن بۆئەوەی موچەیان بدرێتێ و ئەوانەی دیکەش حکومەتی هەرێم خۆی یەکلاییبکاتەوە لەگەڵ بەغدادا."
شؤڕش ئەمین باس گەندەڵییەکی گەورە دەکات و دەڵێت "زوربەی زۆری ئەم 5000 کەسە کە کراون بە بەڕێوبەری جێبەجێکار و دایان مەزراندوون؛ هەر هەمووی نەخوێنەوارن."