سەردانە یەک لە دوایەکەکانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی بۆ دانوستان لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق وەک دەڵێن بۆ گەیشتن بە رێکەوتن و رزگاربوونی هەرێمە لەو تەنگەژە ئابوریانەی تێی کەوتووە.
بەرای شارەزایان لە نێویشیاندا شیکەرەوەی سیاسی یاسین تەها، ئەو دانیشتنانە پێ ناچیت ئەنجامی باش بەدەست بهێنێت، "عێراق بەرەو هەڵبژاردن دەچێت، هەر رێکەوتنێک لەگەڵ هەرێم رەنگە لە بانگەشەکاندا بەزیانی ئەو لایەنە بەکاربهێنرێت، لەبەر ئەوە پەیمان ورێکەوتنی گەورو چارەنوس سازی لێناکەوێتەوە، بەلام خواستیکی بەهێز لە عیڕاقدا هەیە کە باوەش بەهەرێمی کوردستاندا بکەن وەکو بەشێکی عێراق."
ئێران لە کایەی سیاسی و سەربازیو کلتوری عێراقدا وەک زۆرێک لە ئاگایانی سیاسی باسی دەکەن، رۆڵی کارا دەگێڕیت، زۆرجار وەها دەوترێت کە لە عیڕاقدا ئێرانییەکان خاوەن ماڵن،بە رای یاسین سەفەرەکەی نێچیرڤان بۆ ئێران بەو ئاراستەیە بووە کە ئێران رۆڵێک بگێڕێت بۆ چارەسەری گرفتەکانی هەردوولا "هەرێم هیچ بژاردەیەکی تری لەبەردەستدا نییەجگە لە رێکەوتن لەگەڵ بەغداد، لە بەرامبەردا لە عێراقیش خواستێکی وەها هەیە، ئەو وڵاتانەش کە کۆمەکی عێڕاق دەکەن، لەگەڵ ئەو بۆچوونە هاوتەریبن کە هەولێرو بەغداد بکەونە گفتوگۆوە، ئێران دەتوانێت رۆڵی کاراو کاریگەر دەگێڕێت، دەتوانێ نێوەندگیرێکی زۆر باش بێت، هەروەها فشاریش بەو ئاراستەیە بکات."
هەڵبژاردنەکانی عێڕاق ولیستەهاوپەیمانەکان و جیاوازبوونو کەرتبوونی ماڵی شیعەکان بەشێکی تری گفتوگۆکەیە لەگەڵ یاسین تەهادا کە شارەزایەکی باشی هەیە لەو گروپە جیاوازانەی ماڵی شیعەدا، بەرای ئەو بڕبڕەی پشتی هەلبژاردنەکان و حکومەت دروست کردن لای شێعەکانەو کورد وسونەش تەواو کەری دروست کردنی حکومەتن بە سەرۆک وەزیرانێکی شیعەوە.