Accessibility links

هەتا ئێستا له‌ پارێزگای سلێمانی نزیكه‌ی 54%ی هاڵاتیانی تۆماری بایۆمه‌ترییان كردووه‌


له‌ پارێزگای سلێمانیدا 720 هه‌زار كه‌س ‌ تۆماری بایۆمه‌ترییان كردووه و هێشتا نزیكه‌ی‌ 500 هه‌زار هاوڵاتی ماون كه‌ ناوی خۆیان تۆماربكه‌ن، وە هەتا ئێستا ڕێژه‌ی ئه‌وانه‌ی تۆماری بایۆمه‌ترییان كردووه‌‌ نزیكه‌ی 54%ی ئه‌و كه‌سانه‌یه‌ كه‌ مافی ده‌نگدانیان هه‌یه‌. ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕابردوو ڕێژه‌كه‌ له ‌نێوان 74% بۆ 76% بووه‌.

هاوڕێ تۆفیق به‌ڕێوبه‌ری كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی پارێزگای سلێمانی له‌ لێدوانێكیدا بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا ڕایگه‌یاند كه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین و هه‌ڵه‌بجه‌ و گه‌رمیان له‌ پارێزگای سلێمانی جیابوونه‌ته‌وه‌ به‌ڵام ئه‌و جیابوونه‌وه‌یه‌ له‌لایەن حكومه‌تی عێراقه‌وه‌ دانی پێدا نه‌نراوه‌ هه‌ربۆیه‌ ئاماره‌كانی ئه‌وان ئه‌و ناوچانه‌ش ده‌گرێته‌وه‌ و له‌سه‌ر پارێزگای سلێمانی حسێب ده‌كرێن.

هێشتا كات له‌ به‌رده‌ستدایه‌ تاكو هه‌ڵبژاردن، وە هاوڕێ تۆفیق له‌و باره‌یه‌وه‌ وتی كه‌ ده‌كرێت ئه‌و ڕێژه‌یه‌ به‌رزتر ببێته‌وه‌ و خه‌ڵكی زیاتر تۆماری بایۆمه‌تری بكه‌ن.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:11 0:00

XS
SM
MD
LG