حکومەت و پەرلەمان و سەرۆکایەتی عێراق قایلبوون هەڵبژاردنە گشتیـیەکان لە 12 ی مانگی پـێنجی ساڵی 2018 بەڕێوەبچن، هەرچەندە هەندێک دەنگ هەن داوای دواخستنیان دەکەن.
ئەوەی لێرەدا دەمانەوێت بیخەینە بەرباس، ڕۆڵ و بوونی ژنانە لەم هەڵبژاردنانەدا، هەر لە نێو کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان و لیستی کاندیدەکانەوە هەتا وەک دەنگدەرێک کە دەنگی خۆیان دەدەن. هەروەها پـرسی کۆتای ژنان کە هەتا چەند شێوازێکی ڕاستە بۆ گەیاندنی ژنان بۆ پەرلەمان.
ئەمە بابەتی بەرنامەی هەلەو واشنتنی ئەم هەینیـیە بوو کە حەیدەر کەریم لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا بەڕێوەی برد و میوانەکان ئەم بەڕێزانە بوون:
بۆکان حسێن، کادری پـێشکەوتووی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە هەولێر.
کۆڕاڵ نوری، ڕۆژنامەوان لە سلێمانی.