Accessibility links

بەڕێوبەری فرۆکەخانەی سلێمانی: گەشبینم بە کردنەوەی فڕۆکەخانەکانی هەرێم


پاش زیاتر لە پێنج مانگ بە بڕیاری حکومەتی فیدراڵی گەشتە نێودەوڵەتییەکانی فڕۆکەخانەکانی هەرێم راگیرا بەهۆی ناڕەزایی توندی حکومەتی فیدڕاڵی عێراق سەبارەت بە ئەنجامدانی ریفراندمەکەی هەرێمی کوردستان، هاوکات کۆمەڵێک بارگرژی لەشکری و داخستنی زۆرێک لەدەروازە سنورییەکانیشی لێکەوتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە سەرۆک وەزیری عێراق بڕیاری دا گەشتە نێودەوڵەتیـیەکان بۆ هەردوو فڕۆکەی نێودەوڵەتی هەولێر و سلێمانی دەسـتپـێبکەنەوە، ئەمەش پاش ئەوەی دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان قایلبوون کۆنتڕۆڵی هەردوو فڕۆکەخانەکە ڕادەستی حکومەتی ناوەندی بکەن.

حەیدەر عەبادی ئەمڕۆ سێشەممە فەرمانەکەی دەرکرد و دەڵێت " دوابەدوای وەڵامدانەوەی دەسەڵاتە ناوخۆییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ڕادەستکردنەوەى هەردوو فڕۆکەخانەکە بۆ دەسەڵاتی فیدڕاڵی بە پێی دەستوور، بڕیارمان دا..."

بەپـێی بڕیارەکە بەڕێوەبەرایەتیـیەکی نوێ دادەمەزرێت بە ناوی " بەڕێوەبەرایەتی پاراستنی تایبەت" بۆ فڕۆکەخانەکانی هەرێم و ئەم دەزگایە لە ژێر فەرمانی وەزارەتی ناوخۆی فیدراڵیدا دەبێت. فەرمانبەرانی ئەم بەڕێوەبەرایەتیـیە دەبێت جلوبەرگی هێزە ئاسایشیـیەکانی وەزارەتی ناوخۆی فیدراڵی بپـۆشن.

ئاسۆ جەبار بۆ زیاتر تاوتوێکردن و بەدواداچوونی بڕیاری کردنەوەی فرۆکەخانەکانی هەرێم وتووێژێکی لەگەڵ بەڕێوبەری گشتی فرۆکەخانەی سلێمانی تاهیر عەبدوڵا قادردا بۆ دەنگی ئەمریکا سازکردووە....

بەڕێوبەری فرۆکەخانەی سلێمانی دەڵێت "بەپێی یاسا دەکرێت حکومەتی ناوەند ئەو نوێنەرانە لە فڕۆکەخانەکانی هەموو عێراقدا جێگیربکات، ئێمە هیچ لارییەکمان لەوبارەیەوە نەبووە."

دەشڵێت "من گەشبینم بە کردنەوەی فرۆکەخانەکانی هەرێم."

سەبارەت بە کاروباری ئاسایشی و فیزەش دەڵێت "ئاسایشی فرۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان زۆر تۆکمەترە لەفرۆکخانەکانی دیکەی عێراق."

دەشڵێت "جێبەجێکردنی بڕیاری فیزەو پشکنینی رەگەزنامەی عێراقی بۆ گەشتیاران ئاستەنگێکی زۆر بۆ خەڵکانی بیانی و کەسوکارمان دروستدەکات."

please wait

No media source currently available

0:00 0:08:54 0:00

XS
SM
MD
LG