Accessibility links

کاوە محەمەد: بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان لە ئاستی ماف و داواکارییەکانی خەڵک دا نیە


هێشتا هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان بە ئومێدەوە دەڕوانن لە ئاسییبونەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا، بەڵام تائەوڕۆکە درێژەکێشان و هەنگاوی هێواشی هاتنی بودجەو بەرقەرارکردنی مافە دەستورییەکانی هاوڵاتیانی کورد لەبەشە بودجەی 2018 داو سەختی بارودۆخی ئابوریش پێکەوە تێکڕا کاریگەرییان خستۆتە سەر کاروبارە ئیداریی و ئابوری و بازارداری و بژێوی ژیان خەڵک. هەندێک لە سیاسی و بەرپرسە حیزبییەکانی هەرێم و وبەغدا پێنوایە کە هەنگاوی باش بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان چوونەتە پێشەوە بەڵام هێشتا خەڵک و رەخنەگرانی سیاسی بە گومان و پرسیاری زۆرەوە دەڕواننە دۆخەکان و تێڕوانین و شرۆڤەکاری دیکەیەن هەیە لەو بارەیەوە.

ئاسۆ جەبار سەبارەت بەو پرسانە وتوێژی لەگەڵ پەرلەمانتاری کورد سەر بە لیستی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق کاوە محەمەد دا سازکردووە...

کاوە محەمەد دەڵێت "ئەوانەی دەچنە ناو گفتوگۆکانەوە لەگەڵ بەغدا لەبەری ئەوەی لە ڕوانگەی بەرژەوەندی خەڵکی کوردستانەوە پێداگری لەسەر مافەکانی خەڵک بکەن، بەڵکە بە پێچەوانەوە بەرژەوەندییە حیزبییەکانیان زاڵدەکەن."

دەشڵێت "بەڵام ئێستا حکومەتی هەرێم لەدۆخێکدایە کە شکستی خواردووە دوای ریفراندۆم و 16 ی ئۆکتۆبەر بە هەموو شێوەیەک ئامادەیە لەگەڵ بەغدا رێبکەوێت."

سەبارەت بە بودجەش کاوە محەمەد دەڵێت "بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان کە لەیاسای بودجەی 2018 دا جێگیرکراوە لەئاستی ماف و داواکارییەکانی خەڵکی هەرێمەکەدا نیە."

هاوکات دەشڵێت "نهێنیبوونی کۆبونەوەکانی هەرێم و بەغدا لەوەوە سەرچاوەی گرتوە کە بەرژەوەندییە حیزبی و کەسییەکان زاڵکراون لەبری بەرژەوەندی گشتی."

سەبارەت بە ناردنی هەندێک پارە لەبەغداوە بۆ دابینکردنی موچەی خەڵک دەڵێت "تا هەڵبژاردن ئەو پارەیەوە لەبەغداوە دێت، بەڵام دوای هەڵبژاردن گۆڕانکاریی روودەدات."

please wait

No media source currently available

0:00 0:08:10 0:00

XS
SM
MD
LG