Accessibility links

ستران عەبدوڵا : حکومەتی عێراقی نوێ خێراتر دروست دەکرێت


حکومەتی عێراقی کاربەڕیکەرەو پەرلەمانەکەشی کاری تەواو بوو، دامەزراندنی حکومەتی نوێی عێڕاق هەر رۆژەو دۆخێکی سیاسی نوێ دیتە پێش کە هیوای دروست کردنی ئەو حکومەتەو دەست بەکاربوونی پەرلەمانی نوێ دوور تر دەکەوێتەوە، لە کاتێکدا هێشتا ناروونە ئایا بەدست بژاردنەوەی دەنگەکان لە لایەن کۆمسیۆنەوە چی بە دووای خۆیدا دینێت.

ستران عەبدوڵا وەک شیکەرەوەیەکی سیاسی پێێ وایە ئەو دۆخە ئاسان نییە گوزەراندنی بەڵام پێی وایە حکومەتی نوێ ئەوەندەشی پێناچیت "لەو باوەڕەدام لە ماوەیەکی کەمتر لەوەی چاوەروان دەکرێت شیعە حکومەت پێک دەهێنێت".

ئایا ئەو حکومەتە دوور دەبێت لە بەش بەشینەی تایفی و نەتەوەیی، یان ئەو دەنگۆیانە سەر دەکەون حکومەتی نیشتیمانی پێک بێت؟ ستران لای وا نییە دۆخی عێراق ئەوە قبووڵ بکات "کاتێ ئەمریکییەکان رۆڵی سەربازی و سیاسییان هەبوو، تا رادەیەک چاودێربوون بەسەر زۆر لە بارودۆخەکان، ئێستا زەحمەتە ئەو ئاراستەیە سەر بگرێت، تاوەکو مافی پێکهاتەکان بە پێی دەستوور نەدرێت، زەحمەتە ئاوڕدانەوە لە مافی تاک و هاوڵاتی بوون و دروست بوونی حکومەتێک کە لەسەر بنچینەی توانای هاولاتییەکانی دابمەزرێت، وەک رابردوو دەبێت، لەوەشدا شیعە رۆڵی سەرەکی دەگێڕێت."

ستران لای وایە چۆن لە رابردوو شیعە کاری کردووە بۆ لاواز کردنی سونەکان، ئێستا بە هەموو شیوەیەک دەیەوێت رۆڵی کوردیش بەدەردی سونەکان ببات.

لە لایەکی ترەوە لە وتوێژەکە باس لە دەست تێوەردانی ولاتانی دراوسێ کراوە کە چۆن دیمەنێکی دوبارەیە کەوا عێڕاق لەسەردەمی رژێمی پێشوو دەست وەردانی کردووە لە هەموو ئەو وڵاتانەی هاوسێ، ئێستا عێڕاق لاوازە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:22:02 0:00

XS
SM
MD
LG