ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی بە زۆرینەی دەنگ، بەرهەم ساڵحی وەكو كاندیدی یەكێتی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق هەڵبژارد.
لەکاتێکدا کۆمەڵێک کەسایەتی و چەند کەسێکی ئەکادیمی لەگەڵ دکتۆر بەرهەم ساڵح دا هەستان بە دامەزراندنی قەوارەی هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری کە هەندێک لەو کەسایەتیانە ئەندامانی پێشووی یەکێتی نیشتیمانی بوون.
ئایا هۆکارەکانی پشت گەڕانەوەی دکتۆر بەرهەم بۆ ناو یەکێتی نیشتیمانی چین، چۆن لەماوەیەکی کورتدا ئەم گۆڕانکارییە روویدا؟ ئایا دکتۆر بەرهەم کاندیدی ئەمریکییەکانە بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق یان تەنها خواستێکی حیزبییە؟ راستی و ودروستی ئەو لێدوانانە چین کە باس لەوە دەکەن دکتۆر بەرهەم خۆی داوای گەڕانەوەی کردووە بۆ ناو یەکێتی نیشتیمانی؟ ئایا چاوەڕوانی گۆڕانکاری سیاسی لە هەرێمی کوردستان و عێراقدا دەکرێت پاش یەکلاییکردنەوەی کاندیدی پۆستی سەرەک کۆمار لەلایەن یەکێتی نیشتیمانییەوە؟
بۆ ئەو مەبەستە ئاسۆ جەبار وتوێژی لەگەڵ رۆژنامەوان و شیکەرەوەی سیاسی کەمال رەئوف دا سازکردووە..
کەمال رەئوف دەڵێت "بۆشاییەک لەبەغدا هەبوو کە پۆستی سەرەک کۆمار بوو لە 4 ساڵی رابردوودا بەڕێز فوئاد مەعسوم کە پیاوێکی زۆر بەڕێزە؛ بەڵام نەیتوانی رۆڵی گەورە ببینێت نەیتوانی جێگاکانی مام جەلال پڕبکاتەوە بۆیە ئەو بۆشاییە وایکرد هانی دکتۆر بەرهەم بدات بیر لەو پۆستە بکاتەوە."
دەشڵێت "کۆدەنگێکی گشتی هەبوو لەناو لایەنە عەرەبیەکان و تاڕادەیەک لەناو شەقامیشدا بۆئەوەی دکتۆر بەرهەم ئەو پۆستە بەدەستبهێنێت کە پێیان وابوو دکتۆر بەرهەم شایستەترینە بۆ ئەو پۆستە."
هاوکات دەشڵێت "پشتیوانی ئەمریکاو بەریتانیا و وڵاتانی ناوچەکە پشتیوانییەکی گەورەبوون بۆئەوەی بۆئەوەی دکتۆر بەرهەم بکرێتە کاندیدی سەرۆک کۆمار."
سەبارەت بە دەنگۆی ئەوەی کە گوایە دکتۆر بەرهەم داوای لەیەکێتی نیشتیمانی کردووە بگەڕێتەوە؛ کەمال رەئوف دەڵێت "کۆسرەت رەسوڵ کە جێگری یەکەمی سکرتێری گشتییەوە چەند کەسایەتییەک لەخێزانی تاڵەبانی و پاڤێڵ تاڵەبانی داوایان لە دکتۆر بەرهەم کرد ئەویش رازیبوو...."