Accessibility links

سەلیم شوشکەیی کاندید بۆ سەرۆک کۆماری عێراق: ئەگەر پارتی نەگەڕێتەوە بۆ رێککەوتن ئەگەری بەهێزترى ئەوەیە کە پارتی پۆستی سەرۆک کۆمار بەرێت


سەلیم شوشکەیی کاندیدی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق لە دیدارێکدا لەگەڵ ئەحمەد زێباری پەیامنێری دەنگی ئەمەریکا دەڵێت ئەوان وەکو کۆمەڵی ئیسلامی وەکو حیزبێکی سیاسی کە توانیویانە بۆ پەرلەمانی عێراق دەرکەون دەبینن کە هەموو ئەو پۆستانەی کە بۆ کورد دانراون بەشی کۆمەڵی ئیسلامیشی تێدایە لە کاتێکدایە کە رێککەوتنی پێش وەخت لە نێوان لایەنە سیاسیەکاندا نیە ئەوانیش بە پێی حەج و قەبارەی خویان دەچنە ناو ئەو مونافسە دیموکراتیەوە بۆ پۆستی سەرۆک کوماری عێراق بەدەست بێنن چونکە ئەوان لە ئەنجامدا نوێنەری خەڵکن و خەڵکیش چاوەرێی ئەوەیان لێ دەکات کە نوێنەرایەتی بکەن هەم لە پەرلەمان و هەم لە دەسەڵاتیش .

کەی هەڵبژاردن دەکرێت و دەنگ بە کاندیدانی سەرۆک کۆمار دەدرێت پرۆسەکە بۆچی دواخرا ؟

بریاربوو لە ڕۆژی سێشەممە پرۆسەکە بەڕێوەبچێت بەڵام ناکوکی نێوان پارتی و یەکێتی گەیشتووتە ئاستێک کە سەرۆکی پەرلەمانی هاتە هەولێر و بە ئتیفاق لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان دوایانخست بۆ 3/10 .

لە ماوەکانی ڕابردوودا ئەم پۆستە بەڕێککەوتن یەکلایی کراوەتەوە ، پێت وانیە ئێستاش رێککەوتنی ژێر بە ژێر هەبێت و ئەو پۆستە بە لایەن و کەسایەتی تر بدرێت ؟

پێم وایە ئەو پۆستە نابێت بکرێتە عورفێکی سیاسی ببێ بە کاڵای باڵای لایەنێکی سیاسی دیاریکراو ئەوە هی کوردە کە هی کوردە دەبێت کورد لەگەڵ لایەنە کوردیەکان رێککەون کەوا بە کێ دەدرێت و ئستیحقاقی کێ یە بویە لە ئێستادا مونافسەکە زورە و زیاتر لە حەوت کاندیدی کورد بۆ ئەو پۆستە دیاریکراون.

بەپێی هەواڵی میدیا لوکاڵیەکانی هەرێمی کوردستان ، پارتى لەگەڵ سەرکردەى زۆربەى لایەنە سوننە و شیعەکان گفتوگۆى کردوە بۆ وەرگرتنى سەرۆک کۆمارو جۆرێک لەرەزامەندیی بەدەستهێناوە بۆ ئەوەى پۆستەکە لەیەکێتى وەربگرێتەوە ، ئەمە تا چەند ڕاستە ؟

ئەوەی کە خویندنەوەی بۆ بکەم ئەگەر پارتی تەبعەن پارتی دیموکراتی کوردستان پۆستی دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی وەرگرتووە کە پێشتر پشکی پارتی بووە یەکێتیش لە ئێستادا کە دکتۆر بەرهەمی چووەتە ناو بیست کۆرسی هەیە لە ڕووی هێزەوە پارتی کە داوای پۆستی سەرۆک کۆمار دەکات دیسان ئەدی لایەنەکان دیکە چی وەربگرن لایەنە کوردیەکانی دیکە بویە ئەگەر پارتی نەگەرێتەوە بۆ لایەنەکان کە پێم وایە تاکڕەوانە ئەو ئیشە دەکات و قازانجیش ناکات بەڵام دەشتوانێت تا حەدێکی باش دەتوانم بڵێم لەوەیە ئەگەری بەهێزتری ئەوەیە کە پارتی پۆستی سەرۆک کۆمار بەرێت ئەگەر نەگەرێتەوە بۆ رێککەوتن.

بەپێی زانیاریەکانی جەنابت کە کاندیدی و ڕەنگە تا ڕادەیەکی باش زانیاریت لەبارەی رکابەرەکانت بۆ ئەو پۆستە هەبێت ، پێت وایە کێ لە ئێوە شانسی کۆکردنەوەی زۆرترین دەنگی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی هەیە ؟

هەر کەس لە ڕێی خویەوە ئیشی کردووە بە پێی پەیوەندیەکانی خویان و لایەنە سیاسی خویان و عەرەبەکانیش دڵی کەسیان نەشکاندووە هەرچی دەچێت دەڵێن بەڵێ بەڵام لە ئەنجامدا بەتاکید ئەو کەسانەی کە پەیوەندی باشتریان هەیە و کۆرسی زورتریان هەیە ئەگەری بردنەوەی ئەو کۆرسیەیان زیاترە.

پەیوەندیت چوونە لەگەڵ لایەنە عێراقیەکان ؟

پەیوەندیەکی باشم لەگەڵ لایەنەکان هەیە لەگەڵ چەند حیزبێکی سیاسی شیعە و سوننە و لە چەند پرسێک بۆ وەزیرەکانیان ئەو پەیوەندیەمان درۆست بووە و تاوەکو ئێستاش بەردەوامە وەکو چەند لایەنێکی سوننە و چەند لایەنیکی شیعەش وەکو چەند ئەندام پەرلەمانێکیش وەعد و بەڵێنیان پێداوین کە دەنگمان پێ بدەن و دەتوانین لەناو ئەو کێبرکێیەدا بوونی خومان وەکو کۆمەڵی ئیسلامی بسەلمێنین لە حەج و قەبارەی خومان زور زیاتر دەنگ دەهێنین.

بەڵێنەکان چوون بە جەنابت دراون ئایا هیچ بەڵێنێکی نوسراویان بۆ کردووی کە پشتگیریت دەکەن ؟

وەکو نوسراو نەخێر بەڵام چەند رێککەوتنێکی شەفەوی هەیە لە بەینمان کە ناتوانم لێرەدا باسیان بکەم.

پێت وایە بتوانیت ڕێژەی یاسایی تەواو بکەیت و ببیتە سەرۆک کۆمار لە کاتێکدا کۆمەڵی ئیسلامی تەنها دوو کۆرسی پەرلەمانی عێراقیان هەیە ؟

راستە ئەوان لە ڕووی ژماردنەوە کەمن لە ڕووی نەوعیەتەوە فەرقیان هەیە ئەوان توانیویانە لە ململانێی پۆستی دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە دوو کۆرسیەوە پەنجاو سێ دەنگ بهێنن بۆ ئەم هەڵبژاردنە زور زیاتر دەهێنن.

شاندێکی پارتی لە ئاستی باڵا سەرەدانی بەغدا دەکەن و کۆبوونەوە دەکەن بەهەمان شێوە یەکێتیش چوون سەیری پەیوەندیەکانی ئەو دوو حیزبە دەکەی کە لە ماوەکانی رابردوودا پەیوەندیان باشبوو لەگەڵ یەکتر لە بەغدا ؟

لە ئێستادا پەیوەندی پارتی و یەکێتی ئاڵوزە چوون وەفدێکی باڵای پارتی چووە بۆ بەغدا و وەفدێکی باڵای یەکیتیش چووە بۆ بەغدا هەردووکیان محاولات و کارتەکانی خویان بەکاردێنن بۆ ئەوەی بتوانن ئەو پۆستە بەدەست بێنن ، پێم وایە لە ڕووی ئیقلیمی و نێودەولەتیەوە یەکێتی بەهێزترە بەڵام لە ڕووی شێوازی کارکردنی ناوخۆی عێراقەوە پارتی ، بویە هەردووکیان کار دەکەن و یەکلایی کردنەوەی پۆستی سەرۆک کۆمار وا ئاسان نابێت لە نێوان ئەو هەموو کاندیدانەی کە هەیە ؟

پشتگیری وڵاتانی دراوسێ و دەرەوە بەگشتی بۆ جەنابتان چوونە بۆ نموونە ئێران چوون پشتگیری جەنابت دەکات ؟

ئەوان پرسیان بە ئێران نەکردووە پۆستی سەرۆک کۆمار پرسێکی ناوخۆی عێراق بەڵام پرسمان بە هیچ وڵاتێکی ئیقلیمی نەکردووە داخو پێیان گوتین کە کاندیدی یان کاندید نەبێن مومارەسەیەکی دیموکراتی و بەمافێکی خویانی دەزانن و بۆ هیچ لایەنێک نەگەرانەوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:15 0:00

XS
SM
MD
LG