دیارە هەڵبژاردنی کەسێک لە نێو لایەنە دابەشبوەکانی عێراقدا بۆ پۆستی سەرۆک وەزیر کارێکی زۆر ئاسان نەبوو بەڵام ئێستاکە پاش ئەوەی لایەنە عەرەبیەکانی عێراق عادل عەبدول مەهدیان دەستنیشان کرد، ئەو ئەرکێکی زۆر سەختی لە پێشدایە بۆ پێکهێنانی حکومەتی ئایندەی عێراق
لە چاوپێکەوتنێکی راستەوخۆدا لە رێگای Skye وە لەگەڵ دکتۆر کامەران مەنتک مامۆستای زانستە رامیاریەکان لە زانکۆێ سەڵاحەدین وەڵامی ئەم پرسیارانەی داینەوە.
لە وڵاتێکی وا جیاواز و دابەشکراوو بەسەر ئاین، نەتەوە و نەژادە جۆراو جۆرەکاندا لەوانەیە عادل عەبدول مەهدی رووبەرووی چ جورە ئاستەنگانێکدا ببێتەوە بۆ پێکهێنانی کابینەتەکەی.
چیین ئەو خاڵانەی کە کەسێکی وەکو عادل عەبدول مەهدی دەبێت ڕچاویان بکات بۆ پێکهێنانی کابینەتەکەی؟
ئێمە ئەزانین پۆستی سەرۆک کۆمار دەستوری عێراق ئەرکێکی وای پێی رانەسپاردووە و دەسەڵاتێکی زۆری نییە هەرچەند لایەنی کوردی لە نێوان خۆیاندا کردیانە کێبڕکیەکی ناتەندرووست و خۆیان لە یەک زیز کرد، بەڵام سەرۆک وەزیر هەموو دەسەڵاتەکانی لا کۆبوەتەوە و وڵاتەکە بەڕێوە ئەبات.
عەبدول مەهدی دەبێت لەسەر چ بنەمایەک وەزیرێک بۆ ئەم پۆست یاخود ئەو پۆست دەستنیشان بکات؟ ئایا ئەو وەزیرە دەبێت لە کاروباری وەزارەتەکیدا شارەزا بێت یان گرنگ هەر ئەوەیە خاوەن کارنامە بێت؟
ئەگەر ئەم حکومەتە و ئەم پۆستە وەزاریانە بۆ هەموو گەلانی عێراقە، ئەوا بۆچی لایەنەکان بە لایەنی کوردیشەوە شەڕ لەسەر پـۆستەکان دەکەن؟
کورد بە هیوایەیە ئەو نوێنەرانەی لە بەغدا هەیەتی چ ئەندام پەرلەمانەکان یاخود وەزیرەکانی لەویەوە شەڕ بۆ مافەکانی گەلی کوردی باشور بکەن، چۆن دەڕواننە دەستکەوتەکانی کورد لە خولەکانی رابردوو کە تیایاندا کورد خاوەن پـۆستەکانی سەرۆک کۆمار و جێگری سەرۆکی پەرلەمان و جێگری سەرۆک وەزیران بوو؟