Accessibility links

قاسم شەشو : دەمانەوێت حکومەتی مەرکەزی سنووری ڕەبیعە بپارێزێت


قاسم شەشو فەرماندەی فەرماندەیی هیزەكانی پێشمەرگە لە شنگال لە وتووێژێكدا لەگەڵ ئەحمەد زێباری لە دەنگی ئەمەریكا باسی رەوش و بارودوخی ناوچە كێشە لەسەرەكان و بەتایبەتیش شنگال وئەمنیەتی ئەو دەڤەرانە بە گشتی دەكات پێی وایە تاكە چارەسەر بۆ گەرانەوەی ئەمنیەتی ئەو دەڤەرانە حکومەتی مەرکەزی و حکومەتی هەرێم تەنسیقیان هەبێت پێکەوە ئەم سنۆرانە بپارێزن

ئەو شەڕی نێوان پەکەکە و هێزە عێراقیەکان لەو دەڤەرانەی ئێوە لەسەر چی بووە و بۆچی ڕوویداوە ؟

ئەوانە زۆر ناویان لە خۆ ناوە پەکەکەو یەپەژە ویەپەگە دەیانویست شتی نا قانوونی داخلی عێراق بکەن حکومەتی عێراقیش لە سەر رێگای ئەوان بوو قەبوڵ ناکەن ئەوانی دەستگیرکردن ئەوانیش تلیفۆنیان بۆ جەماعەتەکەی خویان کرد و هاتن و شەڕ لە نێوانیان دەستپێکرد، بەپێی زانیاریەکانی ئێمە دوو لە پەکەکە كە دەڵێن یەپەژە دوو لەوان کوژران و چوار بریندار بوون و یەکیش لە حکومەتی عێراقی کوژرا و دووی تریش برینداربوون ، سەرەتا پەکەکە لەوانی کوشت دواتر ئەوانیش لێی کوشتن.

داوای ئێوە لە حکومەتی هەرێم و‌ پەرلەمان و هەروەها لە حکومەتی عێراق و پەرلەمانەکەی چیە بۆ ئەمنیەتی ئەو ناوچانە ؟

ئەمنیەتی ئەم دەڤەرە تابعی هەرێمی کوردستان نیە تابعی حکومەتی مەرکەزیە ئێمە زۆر جار پێمان گوتن دەمانەوێ حکومەتی مەرکەزی سنووری خوی بپارێزێت لە خائین و جاسوس و مرۆڤی نا قانوونی کە تەجاوزی عێراق دەبن ، سنووری ئێمە کراوەیە هەر لە رەبیعە تا دەگاتە سنووری ئۆردن لە دەستی پەکەکە و یەپەگە و یەپەژەدایە ئەمانە تەلاعوبی پێ دەکەن بەداخەوە ئێمە زۆر جار گوتومانە ئێمە دەمانەوێ حکومەتی مەرکەزی ئەم سنۆرە بپارێزێت ، تەعریب مخەدەرات ئیرهابی و داعش هاتوچو نەکەن بە سەدان داعش هاتوچو دەکەن ئەو داعشانەی کە ئێمەیان کوشتووە و ماڵی ئێمەیان خراپ کردووە لەم سنۆرەوە دێن ، داوا دەکەین سنووری ئێمە بپارێزرێت و ئەمنیەت هەبێت حکومەتی مەرکەزی و حکومەتی هەرێم تەنسیقیان هەبێت پێکەوە ئەم سنۆرانە بپارێزرێن بەڵام بەداخەوە حکومەتی مەرکەزی نایکات.

بەپێی قسەکانی جەنابت بۆشاییەکی ئەمنی لەو دەڤەرە هەیە ئایا حکومەتی عێراق چ تەنسیقێکی هەیە لەگەڵ ئێوە بۆ پاراستنی ئەو دەڤەرانە ؟

تەنسیقی پێویست نیەتی، دەبوایە حکومەتی عێراقی تەنسیقی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان هەبوایا کە پێکەوە ئەو سنۆرانەیان پاراستبا بەڵام بەداخەوە تا ئێستا نەمبینیوە .

بۆچی هێزەکانی پێشمەرگە ناگەرێنەوە ناو سەنتەری شارەکان لەو دەڤەرانە، چ رێگریەک هەیە ؟

کێشەی هەری گەورە پەکەکەو و حەشدی شەعبین لەو دەڤەرانە ئەوەی تریش ئیشی حکومەتی هەرێمی کوردستانە هی من نیە، بەڵام تا پەکەکە و حەشدی شەعبی لەو دەڤەرانەدان ئەستەمە کارەکە پێک بێت.

ئێستا نێوانی پەکەکە و حەشدی شەعبی لە شنگاڵ چوونە تەنسیقی نێوانیان، ئایا پێکەوە ناوچەکە دەپارێزن بێ بوونی هیچ کێشەیەک ؟

جاری وا هەیە پێکەوەن و جاری واش هەیە بە ئاشکرا شەڕی یەکتر دەکەن ئینجا ئێمە لێیان تێناگەین ، ئێمە دەڵێن تەنسیقیان پێکەوەیە ئەوان برای یەکترن و پەیوەندیان هەیە لەگەڵ یەکتر .

لە وەڵامی ئەوەی کەوا خەڵکێکی زۆری ئـەو دەڤەرانەی کێشە لەسەرن ئاوارەی پارێزگای هەولێر و دهوک بوونە بۆچی ناگەرێنەوە سەرماڵ و دەڤەرەکانیان، قاسم شەشۆ لەو بارەیەوە گووتی تا ئەمنیەت نەبێت ناتوانن بگەرێنەوە دەبێت حکومەتی عێراق و پێشمەرگە پێکەوە ئەو خەڵکە بپارێزن ، دەبێت ئەو ناوچانە لە مین پاک بکرێت و هاوکاری ئەو خەڵکەش بکرێت تا بگەڕێنەوە.

چ هێزێک کە ئێوە بە نایاسایی و نا فەرمی لەقەڵەم دەدەن زیاتر حوکمی بەسەر ئەو دەڤەرەوە هەیە کە ڕێگا نادەن خەڵک بگەڕێتەوە سەر ناوچەکانیان ؟

رەقەم یەک پەکەکەیە زۆر ناویان لە خۆیان ناوە پەکەکە یەپەگە یەپەژە ئەوانەی لە دەرەوە لە ئێران و ئەڤغانستان و حەشدی شەعبین لە ئەنبار و باشوری عێراق هاتوون هەر یەکێک لەوانە خویان کردە قائید و ئیعتیراف بەحکومەتی مەرکەزیش ناکەن .

ئێوە داوای چ لەشکەر و هێزێک دەکەن کە بێتە وێ و حوکم لە شنگاڵ بکات ؟

پێشمەرگە و حکومەتی مەرکەزی پێکەوە بە براتی دەست بخەنە ناو دەست، شنگالیش قەزایەکی عێراقە و عێراقیە و دەمانەوێ پێشمەرکە و حكومەتی مەرکەزی پێکەوە بێن ئەمنیەتی ئەم ناوچەیە بکەن.

تەنسیقی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراقی بۆچی دروست نابێت لەسەرچی گرفت هەیە بۆ بەرێوەبردنی ئیدارەی شنگاڵ و سنۆن و رەبیعە و بەگشتی ئەو ناوچانەی كەوا کێشە لەسەرن ؟

ئەگەر جەماعەتی ئێمە پەکەکە و یەپەگە و یەپەژە کوردن ئێمە رێزوسڵاومان بۆیان هەیە ئەگەر راست دەکەن نۆزدە ویلایەتی تورکیا هەن با یەکێکیان رزگار بکەن با قەزایەک رزگار بکەن با ناحیە و گوندێك رزگار بکەن نەک شنگال کێشە لێرەیە پەکەکەو حەشدی شەعبین .

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:43 0:00
Direct link

XS
SM
MD
LG