Accessibility links

ئەحمەد حاجی رەشید: بەغداد موچەی فەرمانبەرانی هەرێم نابڕێت


دوابەدوای رەخنە و گلەییەکانی بەرپرسە عێراقییەکان لە هەرێمی کوردستان کە ئەو بڕە نەوتەی رێکەوتوون لەسەری بدرێتە سۆمۆ و بچێتە خەزێنەی دەوڵەتی عێراقییەوە، هەرێم پێوەی پابەند نەبووە. دەنگۆی بڕینی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمەکە کە لە عێراقەوە دێت قسەوباسی زۆری لێوە دەکرێت.

لەم وتوێژەی دەنگی ئەمەریکا لەگەڵ ئەندامی لیژنەی موازەنە لە پەرلەمانی عێراق بەڕێز ئەحمەد حاجی رەشید دەڵێت "موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە پرسی هاوردەکردنی نەوتی هەرێم و نەکردنی جیاکراوەتەوە، بەوەش مەگەر حکومەتی ئیتیحادی هەڵبوەشێتەوە و ئەو بڕگەیە نەمێنێت، دەنا موچە بەردەوام دەبێت."

ئەم پەرلەمانتارە کە لەو بوارەدا قاڵە، دڵنیایی دەداتە فەرمانبەران و دەڵێت:

"بۆ ساڵی 2019 فەرمانبەران بە دڵنیاییەوە موچەکانیان لە بەغداوە دێت و هیچ گرفتێکیان نابێت."

لە لایەکی ترەوە باس لە هەناردەکردنی بڕی 250 هەزار بەرمیل نەوت دەکرێت لە هەرێمەوە بۆ کۆمپانیای سۆمۆ و تێکەڵ بوونەوەی بە خەزێنەی دەوڵەت، ئەو پێی وایە حکومەتی هەرێم ئەوە بکات چاکترە وەک لە نەناردنی، دەشڵێت "ناردنی ئەو بڕە نەوتە دەرگا واڵا دەکات بۆ بودجەی تر کە حکومەتی فیدراڵ بیدات بە هەرێم کە زۆر لەوە زیاترە خۆیان نەوت بفرۆشن، نەوتی کوردستان دەدەنە 50 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، لە کاتێکدا حیسابم کردووە بیدەنە عێراق بەرمیلی زیاتر لە 100 دۆلار دەکەوێت، لە ڕێگەی ناردنی بودجەی جۆراوجۆر بۆ هەرێمەکە، هەروەها هەموو بەربەستێکیش کۆتایی دێت کە لایەنەکانی تر بیانەوێ لەبەردەم سایستە داراییەکانی هەرێم بیگرنە دەست."

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:47 0:00

XS
SM
MD
LG