لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئەحمەد زێباری لە دەنگی ئەمەریکا دکتۆرە ڤیان سەبری سەرۆکی فڕاکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت هەنگاوی باش نراون سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان کاتێک هاتنە بەغدا لەگەڵ هەرسێ سەرۆکایەتیەکە دانیشتن لە هەموو دانیشتنەکاندا قسە لەسەر یەک خاڵ کرا کە هەموو شتێک چارەسەر بکرێت لەسەر ئەساسی دەستور، لیژنەیەک پێکهاتووە بۆ کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا شاندی دانوستان لە هەرێمەوە دەچنە بەغدا و لە بەغداش دەچنە هەرێم تا لە یەکتر نزیکبوونەوەیەک هەبێت لەسەر بابەتی بودجە چونکە بودجەی 2020 مانگی 10 دەست پێ دەکات، چەند لیژنەیەکی پەرلەمانی دروست کراون بۆ بابەتی هەناردەکردنی نەوت، تا ئێستا باسی هیچ مەرجێک نەکراوە لە لایەن حکومەتی هەرێم و بەغدا تا ئێستا دانوستانن، ئێمە دەڵێین موچەی فەرمانبەران و پێشمەرگە و زیندانیانی ساسی و شەهیدان و پەککەوتووان پێویستە یەکلایی بکەین لە بابەتی سیاسی ئەمانە مافی هاووڵاتیانن، ئێمە وەک فڕاکسیۆنە کوردستانیەکان لەناو پەرلەمانی عێراق هەوڵ دەدەین بابەتی موچە جیا بکەینەوە لە کێشە سیاسیەکان ئێمە رێککەوتووین کە سوربین لەسەر مافەکانی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان.
دکتۆرە ڤیان باسی ئـەوە دەکرێت کە لە بەغدا دوخێکی گرژ دروست بووە دەنگی ناڕازی دژی هەرێمی کوردستان زیادبووە، ئەمە بوچی دەگەرێتەوە ؟
سەرۆکی فڕاکسیۆنی پارتی دەڵێت کێشەیەک هەیە لە ناو پەرلەمانی عێراقدا نە هی ئێستایە گەمەیەکی سیاسیە هەر هەیە هەر کۆتلەیەک حەز دەکات بۆ خوی کار بکات هەر لایەنێک یا خود هەر پێکهاتەیەک حەز دەکات بۆ لایەنەکەی خوی یاخود پێکهاتەکەی خوی باس بکات کە بەرگرییان لێ دەکات ئەو پەرلەمانتارانەی پارێزگاکانی تر وا خویان دەردەخەن کە پارێزگاری لە پارێزگاکانی خویان دەکەن و هەندێکیان بۆ مزایداتی سیاسیە چونکە هەڵبژاردنی پارێزگاکان نزیک بووەتەوە ئەوان ئەم دەنگە ناڕازیەی دژ بەکورد لە هەڵبژاردنەکاندا دەنگ بۆ خویان زیاد دەکەن، هەندێک حیزب هەنە ئوپۆزسیونن لەناو حکومەتدا نین و هەندێک حیزبیش هەن لە ناو حکومەتیشدان خویان بە ئوپۆزسیون حیساب دەکەن ئەمانە چەند هۆکارێکن.
بەگوێرەی ئەو ژمارانەی کە ئێمەی کوتلە کوردستانیەکان گوێمان لێبووە وە هەموو ئەو ژمارانەی لای ئێمەی کوتلە کوردستانیەکان هەیە کە نوێنەری هەرێمی کوردستانین دەبێت ئێمە موچەی خەڵکی کوردستان، موچەی پێشمەرگە، موچەی پەککەوتووەکان بپارێزین سەدان ساڵە خوێنمان داوە مافی خومان دەوێت بەگوێرەی دەستوور و میزانیەی عێراق هیچ شتێکی زیاد بۆ هەرێم نەهاتووە هەر لە 2005 ەوە تا ئێستا لە مافی خومان کەمتر هاتووە.
دەگوترێت بەهۆی ئەو گرێبەستە درێژخایەنانەی کە هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆمپانیەکانی نەوتدا کردووە ناتوانێت نەوتی خوی ڕادەستی بەغدا بکات ؟
دکتورە ڤیان سەبری پێی وایە ئەمە پێویستی بەیاسای نەوت و گازە تا لە عێراق یاسای نەوت و گاز نەچەسپیت و تا رێکەوتنێکی کۆنکرێتی نەکرێت لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی بەغدا بۆ بابەتی نەوت بەگوێرەی دەستوور چونکە لە دەستوردا زور بڕگە هەن باس لە نەوت و گاز دەکات تا ئێستا حکومەتی عێراق جێ بەجێ ناکات لەبەر ئەوەی ئەگەر یاسای نەوت و گاز دەرنەچێت وە ئەگەر هیچ رێکەوتنێکی کۆنکرێتی لە نێوان حکومەتی عێراق و هەرێم نەبێت ئەوا هەر لایەنێک مافی خویەتی گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیاکان بکات دەبێت رێککەون لەسەر بیرە نەوتەکانی کۆن و نوێ، دەبێت شەراکەت هەبێت لەهەموو شتێک دەبێت رێککەوتنێکی کونکرێتی هەبێت لە نێوان هەردوو حکومەت.
ئـەگەر دکتۆر فوئاد حوسێن وەزیری دارایی عێراق بانگهێشتی پەرلەمانی عێراق کرا بۆ لێپرسینەوە هەڵویستی ئێوە چی دەبێت ؟
سەرۆکی فڕاکسیۆنی پارتی لەوبارەیەوە گووتی زۆر جار ئەم بابەتە لەلایەن ئەندامێکی پەرلەمان یان دوو ئەندام باس دەکرێت بەهیچ شێوەیەک ئەم بابەتە وەکو فڕاکسیون باس نەکراوە هیچ فڕاکسیونێک باسی نەکردووە بەڵام میوانداری وەزیری دارایی کرا دکتۆر فوئاد حوسێن و وەزیری نەوتیش هاتن بۆ پەرلەمان لەگەڵ بەرپرسی چاودێری دارایی هاتن و بەڕاشکاوی قسەیان کرد و وەزیری دارایی گوتی بەگوێرەی میزانیەی عێراق ئەم چارسەدو پەنجاو دوو ملیار دینارە ڕادەستی هەرێمی کوردستان دەکات بەگوێرەی میزانیە لە میزانیەدا لە مادەی دەیەم چەند برگەیەک هەیە باسی ئەوە دەکات حکومەتی ناوەندی دەبێت دوانزە ترلیون و هەشت سەدو پێنج ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت، ئەوە لەکاتێکدایە ئەو برە نەوتەی کە دیاریکراوە حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕادەستی بەغدا بکات کە دووسەدو پەنجا هەزار بەرمیلە لە روژێکدا لەرێی کۆمپانیای سۆمۆ گەر حیساب بکرێت بەگوێرەی ئەو برە نەوتە کە هەرێم ڕادەستی بەغدا بکات پارەکەی ناکاتە پێنج ترلیون زیاتر لە ماوەی سالێکدا،
ئەو بڕە پارەیەی کە دکتۆر فوئاد حوسێن بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت بە گۆێرەی موازنەیە سەروک وەزیرانی عێراق پێش سەرەدانەکەی بۆ وڵاتی چین ئەوەی پشتراست کردووتەوە کە بەگوێرەی موازنە کار دەکات کەواتە ئەو هەواڵانە دوورن لە ڕاستی کە باسی ئـەوە دەکرێت ئەو برە پارەیەی بۆ هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت نایاساییە.