Accessibility links

رەحمان غەریب : 70 رۆژنامەوان لە ژێر هەڕەشەدا عێراقیان جێهێشتووە و لە هەرێمی کوردستانن


دوا شەپۆلی هێرشکردنە سەر ئازادی رۆژنامەوانی لە عێراق بۆ سەر کەناڵی ئاسمانی دیجلەبوو، بە هۆکاری ئەوەی کە لە سەروەختی یادی کوژرانی ئیمام حوسەینخوای لێ رازی بێت، لە بری ماتەمینی گۆرانیان پەخش کردووە.

ئەو رەفتارەی کەناڵەکە لە لایەن هەندێک لەحیزبە شیعییەکان و میلیشیاکان وەک بێ ڕێزی بە هەستی ئاینزای شیعە لێک دانەوەی بۆکراوەوبەو هۆکارەشەوە، میلیشا شیعییەکان لە بەغداد هەڵیان کوتاوەتە سەر کەناڵەکەو سوتاندویانە، نەک هەر ئەوەش زۆربەی میدیاکارانی ئەو کەناڵە لە شارەکانی خواروو ناوەندی عێراق هەڕەشەیان لێکراوەو بە ناچاری رویان لە هەرێمی کوردستان کردووە.لەو بارەیەوە رەحمان غەریب بەرپرسی سەنتەری میترۆ وەک سەندیکایەکی داکۆکیکار لە مافی رۆژنامەوانان لەسەرتاسەری عێڕاق و هەرێمی کوردستان دەڵێت "دەرکردنی ئەو بەیاننامەیەی میترۆ لەسەر کەناڵی دیجلەو هەڵهاتنی زۆربەی رۆژنامەوانەکانیان بۆ هەرێمی کوردستان بە واتای ئەوە نییە هەرێمی کوردستان بۆ رۆژنامەوانان شامی شەریف بێت، لێرەش پێشێلکاری دەرهەق بە رۆژنامەوانان دەکرێت، بەڵام لە چاو ئەوەی عێڕاق مایەی بەراورد کردن نییە، هاتنیان بۆ هەرێمی کوردستان رەنگە لەبەر ئەوەش بێت، هیچ مەترسییەکیان بۆ سەر دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان نەبێت."

رەحمان غەریب لە درێژەی وتوێژەکەی دەنگی ئەمریکا باس لەوەش دەکات، لەپاش بڵاوکردنەوەی ئەو بەیاننامەیە زیاتر لە 76 رۆژنامەوان و چالاک وان ناویان تۆمار کردووە کە هەڵهاتوون بۆ هەرێمی کوردستان و لێرە حەواونەتەوە، سەبارەت بە هەڵوێستی کەنالەکەش دەڵێت "شتێکی سەیر ئەوەیە کەناڵەکەش پشتی لە رۆژنامەوانەکان کردووە، بە نموونە موچەی نەداونەتێ، هەڵوێستێکی ڕوونی نییە، ئێمە بۆ داکۆکی مافی ئەو رۆژنامەوانانە قسەمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێڕاقیشدا کردووە."

هەرێمی کوردستان بووەتە شوێنی حەوانەوەو پەناگای نوسەروو رۆژنامەوانانی عێڕاق، بەڵام لە هەرێمەکەش پێشێلکاری زۆر دەرهەق بە رۆژنامەوانان و چالاکوانی مەدەنی دەکرێت، وەک زۆر جار سەنتەری میترۆ ئاماژەی پێ کردوون، ئایا بەیاننامەکانی میترۆ تاچەند بووەتە مایەی فشار بەسەر دەسەڵاتدارانی هەرێمەکەو هەوڵدان بۆ چاکردن، بە تایبەتی لە هەرێمی کوردستانیش رۆژنامەوان و نوسەرو چالاکوانی مەدەنی هەن کە شارەو شار دەکەن لە تاو فشاری هەندێک لە بەرپرسە سیاسییەکان، لەو بارەیەوە رەحمان پێی وایە هەتاوەکو دەسەڵاتی کوردی بیرکردنەوەی وەها بێت بەرەخنە دەڕوخێت، ئەو دۆخە چاکنابێت، دەشڵێت "لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم لەسەر ئاستی جیاواز دانیشتنمان هەبووە، گفتیشیان داوە چاکسازی بکەن، بەڵام هەنگاوەکانیان هێواشە، رێکخراوە نێودەوڵەتییەکانیش بەردەوام راپۆرتی پێشێلکارییەکان بڵاو دەکەنەوە، هەر وڵاتێک بەتەن رێنوماییو داواکارییەکانیانەوە چووبێت، ئەوە مانای خزمەت کردنە بە دیموکراسییەت، لەهەرێمی کوردستانیش پێشێلکاری زۆر دەرهەق بەرۆژنامەوانان کراوە، گرفت و تێگەیشتنی دەسەڵاتداران لەوەدایە کە وا لێکی دەدەنەوە بە رەخنە بڕوخێن، لەکاتێکدا بەرەخنەگرتن دەبیتە دەسەڵاتدارێکی دادپەروەرو سەقامگیر ".

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:03 0:00


XS
SM
MD
LG