هێزەکانی پـێشمەرگە ئەمڕۆ پـێنجشەممە توانیان لە میحوەری باشیک لە باکوری ڕۆژهەڵاتی شاری موسڵ هەردوو گوندی فازلیـیە و دێرکە ڕزگاربکەن.
ماوەی شەش ڕۆژ بوو گوندی فازلیـیە لە لایەن هێزەکانی پـێشمەرگەوە گەمارۆدرابوو.
لە لایەکی دیکە شارۆچکەی باشیک چواردەوری بە هێزەکان گیراوە و بە تەواوی لە شاری موسڵ دابڕاوە و لە ئێستادا هیچ ڕێگایەکی هەڵهاتن بۆ چەکدارانی داعش لەوێ نەماوە. هاوکات فڕۆکە جەنگیـیەکان بەردەوامن لە هێرشەکانیان لەو ناوچەیە.