Accessibility links

دارا عەبدوڵا: زانکۆی موسڵ وێرانەیە


لە وتوێژی دەنگی ئەمریکا لەگەڵ دارا عەبدوڵا وەکو یەکێک لەو رۆژنامەنوسانەی کە لە شاری موسڵ وەک کەسێکی سەربەخۆ کار دەکات، باسی ئەو نیگەرانییەی خۆی و خەڵک دەکات کە بەسەر زانکۆی موسڵدا هاتووە، ئەو وا باس دەکات کە تەواوی کۆلێژەکانی داڕماون، دەشڵێت "کۆمەڵگای زانکۆی موسڵ بەگشتی تێکچووە، چونکە چەکدارەکانی داعش وەک شوێنێک بۆ خۆپارێزی بەکاریان هێنابوو، لە ماوەی 2 ساڵ و شەش مانگی رابردوو کە ماوەی دەسەلاتی داعش بووە لە موسڵ، کەس لەو زانکۆیە دەوامی نەکردووە."

سەبارەت بەو دەنگۆیانەش کە هێزەکانی دژە تیرۆری عێڕاقی نا هەقی بەرامبەر خەڵکی سیڤڵی موسڵ کردبێت، دارا وتی "ئەوەی بە چاوی خۆمان بینیومانە، ئەوەش کە خەڵکمان دواندووە، هێزی دژە تیرۆر زۆر میهەنی بوون، لە هەموو پرۆسەکەدا هاوڵاتیانی سیڤیل کەمترین زیانیان بەرکەوتووە، چونکە لە رزگارکردنی هەر گەڕەکێک دەرگا دەکرایەوە بۆ خەڵک کە بتوانن رزگاریان بێت، زۆربەی گەڕەکەکان پڕ دانیشتوانە، خەڵکیش بە گشتی خۆشحاڵە بە هاتنی سوپای عێراقی. "

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:19 0:00

XS
SM
MD
LG