له کۆڕێکی رێکخراوی پاراستنی دیموکراسی له واشنتۆن جه‌نەڕاڵ ئۆدێرنۆ که 3 ساڵ له عێراق به‌رپرسی به‌شێک له هێزه‌کانی سوپای ئه‌مەریکا بووه، له ئه‌زموونی خۆیه‌وه له گرفته‌کانی عێراق ده‌ڕوانێت و ده‌ڵێت "ڕه‌وشه‌که له ڕابردوو ئاڵۆزتر بووه، ته‌نها گرفتی عێراق نییه، گرفتی سوریا و سعودییه و ئێران، کێشه‌ی کورد ، عه‌ره‌ب، فارس، سونه و شیعه، ئه‌ی دوای نه‌مانی داعش چی رووده‌دات؟."
سه‌باره‌ت به شه‌ڕی داعش‌یش ده‌ڵێت " له شه‌ڕه‌کانی دیکه‌دا، ده‌زانی دوژمنه‌کان توانا و قه‌باره‌ی چه‌نده، به‌ڵام شه‌ڕکردن له‌گه‌ڵ هێزێکی نادیاردا زه‌حمه‌ته، گرفتێکی تر ده‌توانرێت له ڕووی سه‌ربازییه‌وه ، بچیت کۆتای‌یان پێ بێنیت، به‌ڵام له شوێنێکی وه‌کو عێراق دوای نه‌مانیان چی دیکه ڕووده‌دات."
یەحیا بەرزنجی لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا ڕاپـۆرتێـکی لەم بارەیەوە ئامادەکردووە لەم فایلە دەنگیـیەدایە.