ئازادکردنی موسڵ پاش 9 مانگ لە پلانڕێژی و جەنگی گەورە و بە هاوپشتی و هاریکاریی هێزە هاوپەیمانەکان بە سەرۆکایەتی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بەڵام هێشتا چەند شار و ناوچەیەک ماون کە تائەڕۆکە لەژێر دەسەڵاتی هێزەکانی داعشدان. هەرچەند پاش شکستی گەورەی داعش بە دەستی هێزەکانی عێراق و هێزی پێشمەرگە لە موسڵ و دەوروبەری، بەڵام هەردوو شارۆچکەی تەلەعفەرو حەویجە کە زۆرێک لەهێزەکانی داعشی تیادا کۆبوونەتەوە هێشتا جێی مەترسین بۆ عێراق و هەرێمی کورستان. بەڵام تێڕوانین و لێکدانەوەی رۆژنامەوانی و جیۆپۆلتیکی پتر سەنگ دەخەنە سەر کۆمەڵێک جومگەی بنەڕەتی کە تێکڕا پەیوەندیان بە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی داعش و چارەنوسی چەکدارانی بیانی و خواستەکانی عێڕاق و حکومەتی هەرێمەوە هەیە.
بۆ ئەو مەبەستە ئاسۆ جەبار وتووێژێکی لەوبارەیەوە لەگەڵ رۆژنامەوانی جەنگ ئەیوب رەزادا سازکردووە...
ئەیوب رەزا دەڵێت "لەڕێی شەڕی تەلەعفەرەوە سوپای عێراق تەواو دەسەڵاتی خۆی بەسەر خاکی عێراقدا دەسەپێنێت، ئەمە پەیامێکیشە بۆ تورکیا کە عێراق دەستبەرداری بستێک لەخاکی عێراق نابێت."
دەشڵێت "ئەم شەڕە دەمێکە دواکەوتووە، ماوەیەکی زۆرە ئەویش بەهۆی پەستانەکانی تورکیاوە بووە لەسەر عێراق."
هاوکات "لەتەواوی 250.000 کەس کە دانیشتووی سەرەکی تەلەعفەرن تەنها نزیکەی 12 هەزار خانەوادە ماون لە تەلەعفەر."
سەبارەت بە چەکدارە بیانییەکانیش ئەیوب رەزا دەڵێت "کاتێک ئەبوبەکر بەغدادی داوای کرد کە چەکدارانی بیانی هیجرەت بکەن بۆ دەوڵەتی بەناو خەلافەت، جیهادییە ببیانییەکان هاتن بەرەو سوریا و عێراق، ئەوانە زوربەیان چیچانی، تاجیکستانی، ئۆزبەکی و تورکمنستانین....."
هەروەها دەشڵێت "ئەگەر هێزی هاوپەیمانان و ئەمریکا نەبونایە سوپای عێراق و پێشمەرگە ئامادەگی ئەو شەڕەیان نەبوو."