Accessibility links

عێراق 142 خێزان لە کامپێکی ئاوارەکانی سوریا دەگەڕێنێتەوە بۆ وڵاتەکە


کامپی هۆل، سوریا
کامپی هۆل، سوریا

سوپای ئەمەریکا و بەرپرسانی عێراق دەڵێن عێراق 580 دانیشتووی کامپی هۆلی ئاوارەکانی لە سوریا گەڕاندۆتەوە بۆ وڵاتەکە.


نێوەندی فەرماندەیی لەشکری ئەمەریکا CENTCOM لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند " 142 خێزانی عێراقی کە لە 580 کەس پێکهاتوون " لە 14 ی مانگی یەکدا گواستراونەتەوە بۆ ناوەندی جەدەی عێراق.


کامپی جەدە شوێنێکە دەکەوێتە نزیک شاری موسڵەوە و بەرپرسانی عێراقی بە ناوەندێکی " چاکسازی " ناوی دەبەن بۆ ئەو کەسانەی کە لە سوریاوە دەگەڕێنەوە.

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق قاسم ئەل عەرەجی وتی " هەوڵەکانی حکومەتی عێراق " بوونەتە هۆی گواستنەوەی ئەو خێزانانە.

کامپی هۆلی سوریا کە لەلایەن کوردانی سوریاوە بەڕێوە دەبرێت، بە پێی ئامارە نافەرمییەکان، نزیکەی 55 هەزار کەسی تیادا دەژین کە بەشێکیان خێزانەکانی چەکدارانی داعشن.

بە گوێرەی ڕاپۆرتەکان 28 هەزار هاووڵاتی عێراقی، نزیکەی 19 هەزار هاووڵاتی سوریایی و زیاتر لە 8 هەزار هاووڵاتیانی بیانی لە ناو ئەو کەمپەدا دەژین.
کامپی هۆل گەورەترین کامپی ئەو ئاوارانەیە کە دوای دەرکردنی چەکدارانی داعش لە دوایین ناوچەکانیان لە سوریا لە ساڵی 2019 دا هەڵاتوون.

سەرچاوە: AFP/ Centcom

XS
SM
MD
LG