Accessibility links

ئه‌مه‌ریکا و عێراق و کوردسـتان


ئه‌نستیتۆی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌ واشنگتنی پایته‌خت له‌ ئه‌م دواییانه‌دا کوبوونه‌وه‌یه‌کی بۆ کارناسان پێک هێنا بۆ ئه‌وه‌ی باسی پێوه‌ندیه‌کانی ئه‌مریکا – عێڕاق بکه‌ن. مانگی ڕابردوو، سه‌رۆکی هه‌ریمی خودموختاری کوردستان، مه‌سعود بارزانی، هه‌ڕه‌شه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی ڕێفراندومێک بۆ سه‌ربه‌خۆیی له‌ عێڕاقێ کرد. په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا جێفری فێلت مه‌ن ڕاپۆرتێکی له‌ سه‌ر ڕای ئه‌و کارناسانه‌ ئاماده‌کردووه‌.

جێفری فێلت مه‌ن، یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ بو کاره‌کانی خۆرهه‌ڵاتی نزێکه‌.

فێلت مه‌ن: "ئێمه‌ بۆ سه‌رۆک بارازانی مان ڕوون کردۆته‌وه‌ که‌ ئێمه‌ له‌ نیگه‌رانێکان تێده‌گه‌ین، که‌ ئێمه‌ به‌ڵێندار به‌ سه‌رخستنی هێنانه‌دی په‌یمانی درێژخایه‌ن وهێشتا کامڵ نه‌بووی هه‌وڵێر له‌ ساڵی 2010 زاینین، که‌ ئێمه‌ به‌ڵێندار به‌ ڕێکخستنی یاسای بنه‌ڕه‌تین، که‌ ئێمه‌ به‌ڵێندار به‌ به‌کارهێنانی کارتێکردنمان بۆ سه‌رخستنی پشتیوانی بۆ ڕێکخستنه‌کانی یاسایین. به‌لام ئێمه‌ له‌ ڕێبازیک دا ئه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ین که‌ ڕێشه‌ی له‌ پشتیوانی به‌ هێزی ئێمه‌ بۆ عێڕاقێکی یه‌کگرتوو له‌ ژێر سیستمێکی فێدڕاڵی دایه‌."

هه‌نگاوی به‌ره‌وه سه‌ربه‌خۆیی گرفتێکی دارایی بو کوردستان ده‌خوڵقێنێت. ئێستا عێڕاق نزیکه‌ی 17 له‌ سه‌دی بودجه‌ی فیدڕاڵی خۆی بۆ هه‌ریمی خودموختاری کوردستان دابین ده‌کات، و کارناسی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دانیه‌ل سێرور کوتی که‌ ئه‌مه‌ یه‌کێک له‌ گه‌لێک له‌ هۆیه‌کانه‌ که‌ هه‌ریمی کوردستان به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی نه‌چێت.

سێرور: گرفته‌که‌ ڕاپرسینی گشتی نیه‌ چونکه‌ ئه‌و [سه‌رۆک بارزانی] ده‌توانێت هه‌رکاتێکی پێی خۆش بێت ڕێفراندۆمێک پێک بێنێت و هه‌مووی ئێمه‌ ده‌زانین که‌ ئاکامه‌کان چی ده‌بن. گرفته‌که‌ به‌ڕه‌سمی ناسینه‌، و ئه‌و[سه‌رۆک بارزانی] ئه‌و به‌ڕه‌سمی ناسینه‌ وه‌ده‌ست ناهێنێت. کوردستانێکی سه‌ربه‌خۆ ڕووبه‌رووی تورکیایه‌کی نه‌یار ده‌بێت، دوژمنێک- ئه‌گه‌رچی دڵنیا نیم له‌ ئه‌م ئاسته‌دا گرینگی هه‌بێت- به‌ڵام ڕووبه‌ڕووی سوریایه‌کی نه‌یار، ئێرانێکی نه‌یار، عیراقێکی عه‌ڕه‌بی نه‌یارده‌بێت. ئه‌مه‌ هه‌ر سه‌ر ناگرێت. و به‌ بن به‌ستێک ده‌گات، و هێچ مانای نیه‌ وڵاته‌که‌ به‌ره‌و بن به‌ستێکی ئاوا ببه‌یت، به‌ تایبه‌تی کاتێک تۆ 11$ بیلیون دۆڵار له‌ کیس ده‌ده‌ی."

به‌ڵام باڵیوز فه‌یسه‌ل ئیسترابادی کوتی کوردستانێکی سه‌ربه‌خۆ بۆی هه‌یه‌ گرفتێکی ڕه‌واویی بۆ عێڕاق پێک بهێنێت.

ئیسترابادی: "بارزانی قه‌ت ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ی هه‌تا ئه‌و پله‌یه‌ به‌ گشتی به‌یان نه‌کردوه. به‌ کورتی ده‌لێم که‌ ئه‌گه‌ر ڕێفراندۆمێکی ئاوا هه‌بێت، ئه‌و ڕه‌نگه‌ گرفتی به‌ڕه‌سمی ناسینی بۆ بێته‌ پێش، به‌لام عێڕاق ده‌ستبه‌جێ ڕووبه‌رووی گرفتێکی ڕه‌وایی له‌ قه‌واره‌یه‌کی گه‌وره‌دا ده‌بێت."

ئیسترابادی له‌ به‌شێکی تری وته‌کانی دا باسی پێوه‌ندی حکومه‌تی هه‌ریم و وڵاتانی دراوسێی کرد.

ئیسترابادی: " هه‌ولێر پێوه‌ندێکانی باشتری له‌ گه‌ڵ ئانکارا و به‌غدا هه‌یه‌؛ هه‌ولێر له‌ چاو به‌غدا پیوه‌ندێکانی باشتری له‌ گه‌ڵ عه‌ڕه‌بستانی سعودی هه‌یه‌؛ هه‌ولێر له‌ چاو به‌غدا پێوه‌ندێکانی باشتر له‌ گه‌ڵ عه‌مان هه‌یه‌. مادامێک تورکیا ته‌وه‌ره‌یه‌کی له‌ گه‌شه‌سه‌ندنی تاران و به‌غدا ده‌بینێت، به‌باشی ده‌توانێت، نه‌ک ئه‌مڕۆ، ڕه‌نگ نه‌بێت سبه‌ی، به‌ڵام نه‌ک 25 یان 30 ساڵی تریش له‌ ئێستاوه‌، به‌باشی خۆی وه‌ک وڵاتێکی سپه‌ری نیوان تورکیا و ئێرانیکی گه‌وره‌تردا جی بکاته‌وه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG