Accessibility links

کاربه‌ده‌سـتێـکی باڵای شـاری موسڵ له‌ عێراق ده‌کوژرێت


کاربه‌ده‌سـتێـکی باڵای شـاری موسڵ له‌ عێراق ده‌کوژرێت
کاربه‌ده‌سـتێـکی باڵای شـاری موسڵ له‌ عێراق ده‌کوژرێت

ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق ده‌ڵین چه‌کداران کاربه‌ده‌ستێکی باڵای پۆلیسیان کوشتووه‌ که‌ به‌رپرسی یه‌که‌یه‌کی لێکوڵینه‌وه‌ بوو له‌ شاری موسڵ له‌ باکوری عێراق.

به‌رپرسان گوتو‌یانه‌، ‌هێرشبه‌ران له‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ته‌قه‌یان له‌ محه‌مه‌د عه‌زیز کرد له‌ نزیك ماڵه‌که‌ی و کوشتیانه‌.

پێده‌چیت ئه‌م رووداوه‌ دوواترین بێت له‌ ژماره‌یه‌ك هێڕشی که‌ لایه‌ن خراپکارانه‌وه‌ کراون و تیایدا ئه‌ندامانی هێزه‌کانی ئاسایش و کارمه‌ندانی حکومه‌تی عێراقیان کردۆته‌ ئامانج.

ئه‌مه ‌له‌ کاتێکدا توندوتیژی له‌ عێراق له‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ بووه‌ مایه‌ی گیان له‌ده‌ستدانی 8 که‌س که‌ کارمه‌ندیکی تۆڕی ته‌له‌فزیونی ئه‌لحوڕه‌یان له‌ نێواندایه‌.

پۆلیس ده‌ڵێت تاهیر کازم جواد له‌ ئاکامی بۆمبیکی ماگنیتی لکاو به‌ ماشێنه‌که‌یه‌وه‌ له‌ شاری گه‌رمه‌ له‌ خۆرئاوای به‌غدا کوژرا.

په‌یامنێرانی بێ سنور کوشتنه‌که‌یان مه‌حکوم کرد و داوایان کرد ده‌ستبه‌جێ ڕۆژنامه‌وانانی عێراق بپارێزرین.

XS
SM
MD
LG