ڕۆژی چوارشەمە لە ئاکامی توند و تیژی لە عێراق زیاتر لە ١٠٠ کەس کوژران، لە نێویان دا مەدەنێکان و شەڕەوانانی توندڕەوی ئێسلامیشی گرتەوە.
تەقینەوەی ئوتوموبیلەکانی بۆمبکراو لە دوو بازاری پڕجەماوەری بەغذا لانی کەم ٤٧ کەسی کوشت.
یەکێک لە تەقینەوەکان لە شاری سەدری بە زۆرینە شیعە نشین ڕوویدا. دووهەم تەقینەوە لە نزێک گەرەکی "ئور" ڕوویدا.
هەر چوار شەمە، کاربەدەستانی لەشکری عێراق کوتیان هێرشەکانی ئاسمانی بۆ سەر خانووبەرەیەکی لە شاری موسڵی ژێر کۆنتڕۆلی سەرهەڵداو ٦٠ توندڕەوی کوشت.
ئەو ئامانجە بۆ سهر گرتووخانەیەک بوو کە سەرهەڵداوان وەک دادگایەکی ئاینی و گرتووخانهیهک کەڵکیان لێوەردەگرت.
کاربەدەستان دەڵێن نزیکەی ٣٠٠ کەس کە سەرهەڵداوان گرتبوویانن ئازاد کران. ڕوون نیە داخوا کەسی مەدەنی گیراوە یان نا.
توندڕەوانی سونی وڵاتێکی ئیسلامیان له زۆربەی بەشەکانی باکووری عێڕاق و سوریا ڕاگەیاندووە و هەرەشە لە به دهستهوه گرتنی بەغداش دەکەن.
قانووندانەرانی شیعە، کورد، و نەرم ڕێیانی سونی هێشتا لە سەر پێک هێنانی حکومەتێکی نوێی یەکگرتوو دەمەتەقە دەکەن.